به ڤیدیۆ: سه‌فین كانه‌بی موژده‌یه‌كی خۆش به یانه‌كان ده‌دات
K24 ـ هه‌ولێر
سه‌رۆكی فیدراسیۆنی تۆپی پێی كوردستان لە لێدوانێکدا بۆ کوردستان 24 ئاماژه بۆ ئه‌وه ده‌كا كه بۆ وه‌رزی نوێی خولی نایابی تۆپی پێی كوردستان گرێبه‌ست له‌گه‌ڵ كۆمپانیایه‌كی تایبه‌ت بۆ سپۆسنه‌ریكردنی خوله‌كه ده‌كه‌ین.
ئه‌مڕۆ سێشه‌ممه، 1 كانوونی یه‌كه‌م/ دیسه‌مبه‌ری 2015، سەفین کانەبی، سەرۆکی فێدراسیۆنی تۆپی پێی کوردستان ڕایگەیاند، لەگەڵ کۆمپانیایەک لە گفتوگۆدان بۆ ئەوەی ئەو کۆمپانیایە ببێتە سپۆنسەری سەرەکی وەرز خولی نایابی کوردستان ده‌شڵێت: "ئه‌گه‌ر حكوومه‌تیش به‌هۆی قه‌یرانی داراییه‌وه هاوكاریمان نه‌كات، ده‌توانین به پاڵپشتی ئه‌م كۆمپانیایه به سه‌ركه‌وتوویی خوله‌كه به‌ڕێوه به‌رین.