له‌ ئیستانبول ته‌قینه‌وه‌یه‌ك روویدا

Kurd24

K24 – ئيستانبول:

ئێواره‌ی ئه‌مڕۆ له‌ یه‌كێك له‌ وێستگه‌ی میترۆی به‌یرام پاشای ئیستانبول ته‌قینه‌وه‌یه‌ك روویدا، هه‌رچه‌نده‌ تا ئێستا هیچ ئامارێك له‌و باره‌یه‌وه‌ بڵاونه‌كراوه‌ته‌وه‌، به‌ڵام ئاماره‌ سه‌ره‌تاییه‌كان ده‌ركه‌وتووه‌ به‌هۆی ته‌قینه‌وه‌كه‌ شه‌ش كه‌س بریندارن.

پۆلیسی توركیا لێكۆڵینه‌وه‌كه‌ی له‌ رووداوه‌كه‌ ده‌ستپێكردووه‌ و تا ئێستا نه‌زانراوه‌ هۆكاری ته‌قینه‌وه‌كه‌ تیرۆریستییه‌كه‌ یاخود به‌هۆی شۆتی كاره‌باوه‌ بووه‌.

به‌هۆی ته‌قینه‌وه‌كه‌ش پشێوی له‌ گه‌ڕه‌كه‌كانی نزیك وێستگه‌كه‌ دروستبووه‌و پۆلیس و ده‌زگا ئه‌منییه‌كانی توركیا له‌ناوچه‌كه‌ بڵاوه‌یان پێكراوه‌.