ڤیدیۆ.. سه‌رۆكى گرووپى عه‌ره‌به‌كانى كه‌ركووك كوژرا
K24 – كه‌ركووك:
سه‌رۆكى گرووپى عه‌ره‌بى له ئه‌نجوومه‌نى پارێزگاى كه‌ركووك كوژرا.
محه‌ممه‌د خه‌ليل جبوورى، له گه‌ڕه‌كى تسعينى شارى كه‌ركووك، له لايه‌ن ژماره‌يه‌ك چه‌كدارى نه‌ناسراوه‌وه كوژرا.
به گوێره‌ى زانيارييه‌كانى په‌يامنێرى كوردستان 24 له شارى كه‌ركووك، ژماره‌يه‌ك چه‌كدارى نه‌ناسراو له گه‌ڕه‌كى تسعينى شاره‌كه، به چه‌كى ئۆتۆماتيكى ته‌قه‌يان له ئۆتۆمبێلى محه‌ممه‌د خه‌ليل جبوورى كردووه و له ئاكامدا ناوبراو ده‌ستبه‌جێ گيانى له‌ده‌ستداوه و هاوسه‌ره‌كه‌شى كه له‌گه‌ڵيدا بووه، بريندار بووه.
په‌يامنێرى كوردستان 24، روونيكرده‌وه، چه‌كداره نه‌ناسراوه‌كان توانيويانه له شوێنى رووداوه‌كه رابكه‌ن و ته‌رمى جبوورى له لايه‌ن تيمه‌كانى فرياكه‌وتنه‌وه گواستراوه‌ته‌وه بۆ نه‌خۆشخانه‌ى توێكارى پزيشكى و هاوسه‌ره‌كه‌شى به هۆى برينه‌كه‌يه‌وه خراوه‌ته ژێر چاودێرى پزيشكييه‌وه.