شرۆڤه‌كارانى سعوودييه: رياز ده‌توانێت ئاسمانى ئێران كۆنترۆڵ بكات

K24 – رياز:
شرۆڤه‌كارێكى ئه‌منى و سياسى عه‌ره‌بستانى سعوودييه رايگه‌ياند، رياز له ماوه‌ى چه‌ند كاتژمێرێكدا ده‌توانێت ئاسمانى ئێران كۆنترۆڵبكات.
شاره‌زاى ئه‌منيى و سياسى عه‌ره‌بستانى سعووديه، ئيبراهيم ئال مه‌رعى، گوتى: وڵاتانى عه‌ره‌بى له ساڵى 1979ه‌وه و له‌و ساته‌ى كۆمارى ئيسلامى ئێران دامه‌زراوه، ده‌ستيان له هه‌ر جۆره ده‌ستتێوه‌ردانێك له كاروبارى ناوخۆى ئێران هه‌ڵگرتووه.
گوتيشى: "ئه‌و سياسه‌ته‌ى وڵاتانى عه‌ره‌بى هيچ سوودێكى پێ نه‌گه‌ياندوون و له به‌رامبه‌ردا ئێران به به‌رده‌وامى كارى بۆ درووستكردنى باڵى سه‌ربازى و شانه‌ى چه‌كدارى و سيخوڕ و بڵاوكردنه‌وه‌ى گيانى دژايه‌تى و مه‌زهه‌بگه‌رايى له وڵاتانى عه‌ره‌بييدا كردووه".
ده‌سه‌ڵاتدارانى كۆمارى ئيسلامى رايانگه‌ياندووه، ئه‌وان ئێستا ده‌سه‌ڵاتييان به‌سه‌ر چوار پايته‌ختى عه‌ره‌بييدا ده‌شكێت و هه‌ريه‌ك له پايته‌خته‌كانى به‌غدا و به‌يروت و ديمه‌شق و سه‌نعا له ژێر هه‌ژموونى ئه‌واندان، ئه‌م راگه‌ياندنه‌ش عه‌ره‌به‌كانى كه‌نداوى زياتر هێناوه‌ته سه‌ر ئه‌و بڕوايه‌ى يارى به كارته‌كانى فشار له‌سه‌ر ئێران بكه‌ن.
يه‌كێكى ديكه له كارناسانى سياسى عه‌ره‌بستان، محه‌ممه‌د سه‌له‌مييه، ئه‌ويش له سۆنگه‌ى سياسه‌تى وڵاته‌كه‌يه‌وه، كه عه‌ره‌بستانى سعودييه‌يه ده‌ڵێت ئه‌گه‌ر ئێران واز له سياسه‌تى ده‌ستتێوه‌ردان له كاروبارى ناوخۆى وڵاتانى عه‌ره‌بى نه‌هێنێت، ئه‌وا؛ ده‌رمانى ئه‌و ده‌رده ته‌نيا ده‌ستتێوه‌ردانى وڵاتانى عه‌ره‌بييه له كاروبارى ناوخۆى ئێران و به‌و هۆيه‌وه ده‌توانرێت سياسه‌تى ئێران له ده‌ره‌وه سڕ بكرێت.
يه‌كێكى ديكه له توێژه‌رانى سعوودييه، سه‌لمان ئه‌نسارى، بڕواى وايه وڵاته‌كه‌ى ده‌توانێت پشتيوانى 52 وڵاتى ئيسلامى له دژى ئێران كۆبكاته‌وه و له ناوخۆى ئێرانيشدا ره‌وشى ئه‌منى ئه‌و وڵاته بشێوێنێت و كار بۆ سه‌ربه‌خۆيى عه‌ره‌به‌كانى ئه‌هواز بكات و رۆڵى پێكهاته چه‌وساوه‌كانى ناو ئێران به تايبه‌تى كورد و بلوچه‌كان كارا بكات.
ئه‌و توێژه‌رانه باس له‌وه‌شده‌كه‌ن، وه‌ك چۆن عه‌ره‌بستان توانى له ماوه‌ى ته‌نيا 15 خوله‌كدا ئاسمانى يه‌مه‌ن كۆنترۆڵ بكات، به‌هه‌مان شێوه ده‌توانێت له چوار تا پێنج كاتژمێردا ئاسمانى ئێران كۆنترۆڵ بكات.
سه‌رچاوه: سى ئێن ئێن.