كۆمسیۆنی پەنابەران: كۆچكردن بۆ ئەوروپا کەمتر بووە

كۆمسیۆنی باڵای پەنابەران لە جیهان رایگەیاند ژمارەی ئەو كۆچبەرانەی کە روویان لە ئەوروپا كردووە لە مانگی رابردوو بە شێوەیەكی بەرچاو كەمی كردووە.

K24

كۆمسیۆنی باڵای پەنابەران لە جیهان رایگەیاند ژمارەی ئەو كۆچبەرانەی کە روویان لە ئەوروپا كردووە لە مانگی رابردوو بە شێوەیەكی بەرچاو كەمی كردووە.

ولیام سبیندلر، گوتەبێژی كۆمسیۆنی باڵای پەنابەران کە سەر بە رێکخراوی نەتەوە یەکگرتووەکانە راشیگەیاند کە: لە مانگی یازدەی ئەمساڵدا زیاتر لە 130 ھەزار كۆچبەر گەیشتوونەتە ئەوروپا ئەم ژمارەش بەراورد بە مانگی دەی ئەمساڵ زۆر كەمترە.

گوتەبێژی كۆمسیۆنی پەنابەران هاوکات كەمبوونەوەی ژمارەی كۆچبەرانی بۆ خراپبوونی كەش وھەوا و گرتنەبەری رێوشوێنی توند لە لایەن توركیا بۆ سنوورداركردنی شەپۆڵی كۆچبەران گەڕاندەوە .

بەپێی نەتەوە یەکگرتووەکان لە سەرەتای ئەمساڵەوە تاوەكو ئێستا 900 ھەزار كۆچبەر كە زۆربەیان سوورین بە رێگەی دەریا روویان  لە ئەوروپا كردووە.