پەیامنێرانی بێ سنوور: شتێك به ناوی ئازادیی رۆژنامه‌وانی له توركیا نییه
K24- ئیستەنبۆڵ
به‌ڕێوه‌به‌ری گشتیی رێکخراوی په‌یامنێرانی بێ سنوور لە جیهان ده‌ڵێ هیچ شتێك به ناوی ئازادیی رۆژنامه‌وانی له توركیا نییه.
كریستۆف دێلۆیر له كۆنگره‌یه‌كی رۆژنامه‌وانیدا له ئیسته‌نبوڵ راشیگەیاند: "هیچ شتێك به ناوی ئازادی رۆژنامه‌وانی له توركیا له ئارادا نییه".
ئەم گوتانەی بەڕێوەبەری رێکخراوی پەیامنێرانی بێ سنوور دوای دەستگیرکردنی دوو رۆژنامه‌نووسی ئەندامی رێكخراوەکە هات لە تورکیا، کە كاردانه‌وه‌ی رێكخراو و كۆمه‌ڵه رۆژنامه‌وانییه‌كانی نێوخۆ و ده‌رهوەی تورکیای به‌دوای خۆیدا هێنا.
ئەمە لە کاتێکدایە ھێزە ئەمنییەكانی توركیا ھەڵمەتێكی دەستگیركردنی رۆژنامەنووسانیان لەو وڵاتە دەستپێکردووە بە تۆمەتی سیخوریكرن لەسەر دەوڵەت.
هه‌فته رابردووش ئارده‌م گول، به‌ڕێوه‌به‌ری رۆژنامه‌ی جمهورییه‌ت لە تورکیا و په‌یامنێرێکی ئه‌و رۆژنامه‌یه له لایه‌ن دادگای توركیاوه بڕیاری ده‌ستگیركردنیان بۆ ده‌ركرا، به تۆمەتی سیخوڕیكردن.