نێیمار دەیەوێت خانوویەک لە نزیک ماڵی مێسی و سوارێز بکڕێ
.jpg)
k24 ـ ژووری هه‌واڵ
جگە لەوەی ئێم ئێس ئێن لەناو یاریگا ھەمیشە پێکەوەن و ئاستێکی بەرز پێشکەش دەکەن، هه‌ڵبه‌ت لە دەرەوەش دەیانەوێ ماڵەکانیان لە نزیک یەک بێت ھەر بۆیە نێمار داسێلڤای بەرازیلی دەیەوێت خانویەک لەنزیک خانووەکانی مێسی و سوارێز بکڕێت.
ئه‌مڕۆ پێنجشه‌ممه، 1 كانوونی یه‌كه‌م/ دیسه‌مبه‌ری 2015، رۆژنامەی سپۆرتی کەتەلۆنی ئاشکرای کردووە کە نێمار دەیەوێ لە نزیک کەنار دەریاوە بژیت ھەر بۆیە ناوچەی کاستیفێلدیسی ھەڵبژاردووە.
ئه‌م شوێنه‌ی كه نێیمار بۆ نیشته‌جێبوونی خێزانه‌كه‌ی هه‌ڵیبژاردووه نزیكه له ماڵی مێسی و سوارێز، کڕینی ئەو خانووەش ھەموو ئەو دەنگۆیانە پووچەڵ دەکاتەوە کە باس لە رۆشتنی نێمار دەکەن لە یانەی بارسێلۆنەی ئیسپانیا.
ئه‌م وه‌رزه مێسی، سوارێز و نێیمار له كۆی 13 یاری ڕابردوو به هه‌رسێكیان 30 گۆڵیان تۆمار كردووه و به ئاستێكی سه‌رنجڕاكێش