كيرى به‌رپه‌رچى وته‌كانى عه‌بادى ده‌داته‌وه
K24 - برۆكسل:
وه‌زيرى ده‌ره‌وه‌ى ئه‌مريكا، جۆن كيرى، به‌رپه‌رچى وته‌كانى سه‌رۆك وه‌زيرانى عێراق، حه‌يده‌ر عه‌بادى دايه‌وه و رايگه‌ياند، وڵاته‌كه‌ى حكومه‌تى به‌غداى له پلانى بڵاوه‌پێكردنى هێزى تايبه‌تى له عێراق ئاگادار كردووه‌ته‌وه.
جۆن كيرى، گوتيشى: "واشنتن و به‌غدا سه‌باره‌ت به شوێنى بڵاوكردنه‌وه و دابه‌زينى هێزه‌كه له وتوێژێكى هه‌مه‌لايه‌ندان".
دوێنێ له‌به‌رده‌م كۆنگرێسى وڵاته‌كه‌يدا، وه‌زيرى به‌رگرى ئه‌مريكا ئاشتۆن كارته‌ر رايگه‌ياند، ئه‌مريكا 20 هه‌زار سه‌ربازى تايبه‌ت ره‌وانه‌ى عێراق ده‌كات بۆ به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ى داعش.
هه‌روه‌ها گوتى: "زياتر له 50 سه‌ربازى تايبه‌ت ره‌وانه‌ى سووريا ده‌كات بۆ شه‌ڕكردن له دژى داعش".
له به‌رامبه‌ر ئه‌و ويسته‌ى ئه‌مريكادا، نووسينگه‌ى سه‌رۆكى حكومه‌تى عێراق، حه‌يده‌ر عه‌بادى به‌ياننامه‌يه‌كى بڵاوكرده‌وه و تێيدا رايگه‌ياند، "هه‌ر هێزێكى ئه‌منيى و سه‌ربازى تايبه‌ت و نا تايبه‌ت ره‌وانه‌ى عێراق بكرێت، پێويسته سه‌ره‌تا به ره‌زامه‌ندى حكومه‌تى عێراق بێته ناو وڵاته‌وه و هه‌ماهه‌نگى له‌گه‌ڵ حكومه‌تدا بكرێت و رێزى سه‌روه‌رى هه‌مه‌لايه‌نه‌ى ده‌وڵه‌تى عێراق بگيرێت".
له وه‌ڵامى ئه‌و قسانه‌ى عه‌بادييدا، جۆن كيرى، له باره‌گاى په‌يمانى باكوورى ئه‌تڵه‌سى، له شارى برۆكسل، بۆ رۆژنامه‌وانان روونيكرده‌وه، ئه‌مريكا به‌ر له‌وه‌ى وه‌زيرى به‌رگرييه‌كه‌ى له كۆنگرێس باسى ناردنى هێزى سه‌ربازى بكات، حكومه‌تى عه‌بادى ئاگادار كردووه‌ته‌وه.
هه‌روه‌ها گوتى: "له‌گه‌ڵ هاوبه‌شه عێراقييه‌كانماندا له وتوێژداين بۆ ئه‌وه‌ى ژماره‌ى ئه‌و هێزه ده‌ستنيشان بكه‌ين، شوێنى مانه‌وه و بڵاوبوونه‌وه‌يان و پلان و ئه‌ركييان به روونى له نێوان هه‌ردوولادا ديار بكه‌ين".
گوته‌بێژى كه‌تيبه‌كانى "حزبوڵڵا"، جه‌عفه‌ر حوسێنى، رايگه‌ياند، ئێمه شه‌ڕى هه‌ر هێزێكى ئه‌مريكايى ده‌كه‌ين، كه به هه‌ر پاساوێكه‌وه بێت بيه‌وێت بێته ناو عێراق.
هه‌روه‌ها گوتى: "هه‌ر هێزێكى ئه‌مريكايى له عێراقدا هه‌بێت، دژايه‌تى ده‌كه‌ين و ده‌يكه‌ينه ئامانجى سه‌ربازى خۆمان".
هاوكات هه‌ريه‌ك له رێكخراوى به‌درى لايه‌نگرى كۆمارى ئيسلامى ئێران و ميليشياى "عه‌سائيبى ئه‌هلى حه‌ق"، ره‌تيانكردووه‌ته‌وه رێگه بده‌ن هێزى ئه‌مريكايى بگه‌ڕێته‌وه عێراق.
سووپاى ئه‌مريكا له ئازارى 2003ه‌وه تا كۆتايى سالى 2011 له عێراقدا بوون و له‌سه‌ر بنه‌ماى رێككه‌وتنى ستراتيژى نێوان عێراق و ئه‌مريكا هێزه‌كانى ئه‌و وڵاته عێراقييان به‌جێهێشت.
دواى ئه‌وه‌ى رووسيا به‌شدارى له شه‌ڕى سووريادا كرد و ژوورێكى هه‌واڵگرى له به‌غدا كرده‌وه، مه‌ترسييه‌كانى ئه‌مريكا بۆ له‌ده‌ستدانى هه‌ژموونى له عێراق زياتر بوون.
يه‌كشه‌ممه‌ى رابردوو، ژماره‌يه‌ك له ئه‌ندامانى كۆنگرێسى ئه‌مريكا داوايانكرد، ژماره‌ى هێزه سه‌ربازييه‌كانى ئه‌مريكا له عێراق زياد بكرێن بۆ 10 هه‌زار سه‌رباز.
له ئێستادا 3 هه‌زار و 500 سه‌ربازى ئه‌مريكايى به مه‌به‌ستى راوێژكردن و هاوكاريكردنى هێزه ئه‌منييه‌كان له عێراقدان.
له ئۆكتۆبه‌رى رابردوودا، يه‌كێك له راوێژكارانى سه‌ربازى ئه‌مريكا له كاتێكدا هاوكارى پێشمه‌رگه‌ى ده‌كرد له رزگاركردنى ديله‌كان له پرۆسه‌يه‌كى سه‌ربازييدا له حه‌ويجه، كوژرا.
سه‌رچاوه: رۆيته‌رز.