فوئاد مه‌عسووم باسى لابردنى عه‌بادى ده‌كات
K24 – پاريس:
سه‌رۆك كۆمارى عێراق، فوئاد مه‌عسووم له پاريسه‌وه باسى لابردنى حه‌يده‌ر عه‌بادى سه‌رۆك وه‌زيرانى كرد.
فوئاد مه‌عسووم به رۆژنامه‌وانانى راگه‌ياند، له ئێستادا، كه عێراق له شه‌ڕى داعشدايه، گۆڕينى سه‌رۆك وه‌زيران، حه‌يده‌ر عه‌بادى، كارێكى نه‌گونجاوه و ئيمكانى به‌ديهێنانى نييه.
هه‌روه‌ها گوتى: "ئه‌سته‌مه له‌م ره‌وشه‌دا عه‌بادى لابدرێت و گۆڕينى له به‌رژه‌وه‌ندى عێراقدا نييه".
روونيشيكرده‌وه، "له حاڵه‌تى گۆڕينى عه‌بادييدا، عێراق پێويستى به پێنج تا شه‌ش مانگه بۆ رێككه‌وتن له‌سه‌ر كه‌سێك بۆ ئه‌وه‌ى بكرێته سه‌رۆك وه‌زيران و حكومه‌ته‌كه ده‌بێته حكومه‌تى كارڕاييكردن و تواناى بڕياردان و واژووكردنى هيچ رێككه‌وتنێكى نابێت و ئه‌مه‌ش ئه‌سته‌مه چونكه عێراق له شه‌ڕدايه له دژى داعش".
هه‌روه‌ها گوتى: "ئه‌و لابرێت، جێگره‌وه‌ى كێ ده‌بێت؟ ئاسان نييه له‌سه‌ر كه‌سێكى ديكه رێككه‌وتن بكرێت".
عه‌بادى له مانگى ئابى ساڵى رابردووه‌وه ده‌سه‌ڵاتى گرتووه‌ته ده‌ست و له ناو حزبه‌كه‌ى خۆى و ژماره‌يه‌ك پارت و لايه‌نى سياسى و پێكهاته‌ى عێراقه‌وه ده‌نگى ناڕه‌زايه‌تى له دژى به‌رز بووه‌ته‌وه.
رۆيته‌رز له‌و باره‌يه‌وه نووسيويه‌تى: "پێگه‌ى عه‌بادى ئێستا له‌رزۆك بووه و هه‌ريه‌ك له نورى مالكى سه‌رۆك وه‌زيرانى پێشووى عێراق و ژماره‌يه‌ك كه‌سايه‌تى سياسى و نوێنه‌ره شيعه‌كانى ناو ئه‌نجوومه‌نى نوێنه‌ران ره‌خنه له نزيكبوونه‌وه‌ى عه‌بادى و هاوپه‌يمانێتى نێوده‌وڵه‌تى دژى داعش به سه‌رۆكايه‌تى ئه‌مريكا ده‌گرن".
هه‌ندێكى ديكه له سياسه‌تكارانى عێراق، له‌و بڕوايه‌دان، عه‌بادى ناتوانێت چاكسازى سياسى له وڵات‌دا ئه‌نجام بدات.
له‌و باره‌يه‌وه فوئاد مه‌عسووم، رايگه‌ياند، "چاكسازييه‌كانى عه‌بادى، ره‌زامه‌ندنى نوێنه‌رانييان به‌ده‌ستهێناوه و هيچ كه‌س و لايه‌نێك نه‌يارييان نييه".
سه‌رچاوه: رۆيته‌رز.