وەزیری بەرگریی ئەڵمانیا سەردانی توركیا دەکات

ئۆرسۆلان ڤۆندێر لاین، وەزیری بەرگریی ئەڵمانیا، ئەمڕۆ ده‌گاتە تورکیا.

K24 – به‌رلين:

بڕیارە وەزیری بەرگریی ئەڵمانیا ئەمڕۆ بگاتە توركیا بە مەبەستی جێگیركردنی ژمارەیەك فڕۆكەی جه‌نگيى وڵاتەكەی لە توركیا.

ئۆرسۆلان ڤۆندێر لاین، وەزیری بەرگریی ئەڵمانیا، ئەمڕۆ ده‌گاتە تورکیا بە ئامانجی كۆبوونەوە لەگەڵ مەولوود چاوش ئۆغڵۆ، وەزیری ده‌ره‌وه‌ی توركیا بۆ تاوتوێکردنی وردەكارییەكانی رێككەوتنی تایبەت بە جێگیركردنی ژمارەیەك فڕۆكەی جەنگيی ئەڵمانیا لە توركیا.

ئەڵمانیا پێشتر رایگەیاندبوو، بڕیاریداوە لە چوارچێوەی ھاوپەیمانێتی نێودەوڵەتیی دژی داعش ھاوكارییە لۆجێستییەکانی بۆ هاوپەیمانان زیاتر بکات.