"ره‌نگه خوا به‌رپرسانی توركی له هۆش و ژیری بێبه‌ش كردبێت"
K24 - مۆسكۆ:
له‌دوای خستنه خواره‌وه‌ی فڕۆكه جه‌نگییه‌كه‌ی رووسیا، به‌رپرسانی مۆسكۆ و ئه‌نقه‌ره له لێدوانه تونده‌كانییان به‌رامبه‌ر به یه‌كدی به‌رده‌وامن، له‌دوایین لێدوانیشیدا سه‌رۆكی رووسیا رایگه‌یاند "خیانه‌ته‌كه‌ی توركیا له‌بیر ناكه‌ین".
ڤلادیمێر پوتین سه‌رۆكی رووسیا، ئه‌مڕۆ سێشه‌ممه (3.12.2015)، له وتارێكیدا رایگه‌یاند، رووسیا رووداوی خستنه‌خواره‌وه‌ی فڕۆكه جه‌نگییه‌كه‌ی "هه‌رگیز له‌بیرناكات".
پوتین جه‌ختی له‌سه‌ر ئه‌وه‌ش كرده‌وه، توركیا له‌سه‌ر ئه‌و كاره‌ی "په‌شیمان ده‌بێته‌وه"، هه‌روه‌ها گوتیشی: "ئه‌و پلانگێڕییه‌ی توركیا به هه‌ماهه‌نگی تیرۆریستان به رامبه‌ر رووسیا له‌بیر ناكه‌ین، با به‌رپرسانی تورك بزانن، رووداوه‌كه به خیانه‌تێكی گه‌وره و كارێكی خراپی داده‌نێین".
پوتین له‌وتاره‌كه‌یدا، له‌به‌رده‌م ئه‌ندامانی په‌رله‌مان و به‌رپرسانی حكوومه‌تی مۆسكۆ گوتیشی: "نازانم بۆچی ئه‌و كاره‌یان ئه‌نجامدا، ته‌نها خوا ده‌زانێت"، ئاماژه‌ی به‌وه‌شكرد، ره‌نگه خوا به‌رپرسانی توركی له "هۆش و ژیری بێبه‌ش كردبێت".
ئاشكراشیكرد، وڵاته‌كه‌ی حه‌ز ناكات بۆ ته‌ڵه‌سه‌ندنه‌وه چه‌ك و هێزی سه‌ربازی نمایش بكات و گوتی: "هه‌ر كه‌سێك وابزانێت كارێكی وا ترسنۆكانه‌ی وه‌ك كوشتنی هاووڵاتیانمان، به چه‌ند بڕیارێكی قه‌ده‌غه‌كردن له كه‌رتی ئابووری كۆتایی پێدێت به هه‌ڵه‌ی تێگه‌یشتووه".
رۆژی 24ی تشرینی دووه‌می ئه‌مساڵ، فڕۆكه‌یه‌كی جه‌نگی رووسیا له جۆری سوخۆی 24، له‌لایه‌ن فڕۆكه‌یه‌كی جه‌نگی توركیاوه خرایه‌خواره‌وه و یه‌كێك له فڕۆكه‌وانه‌كانیشی كوژرا، ئه‌مه‌ش كاردانه‌وه‌ی جیاوازی له‌لایه‌ن رووسیا و ناوه‌نده سیاسی و سه‌ربازییه‌كانی جیهان به‌دوای خۆیدا هێنا.