ئێران دژى هه‌وڵه‌كانى سعووديه ده‌وه‌ستێته‌وه

K24 – تاران:
كۆمارى ئيسلامى ئێران دژى ئه‌وه‌يه له ريازى پايته‌ختى عه‌ره‌بستانى سعوودييه كۆنگره‌يه‌ك بۆ به‌هه‌ڵستكارانى سووريا سازبكرێت.
جێگرى وه‌زيرى ده‌ره‌وه‌ى كۆمارى ئيسلامى ئێران، حسێن ئه‌مير عه‌بدول له‌هيان، رايگه‌ياند، "دانووستانه‌كانى ڤيه‌ننا ده‌رفه‌تێكيان بۆ ئاشتى و چاره‌سه‌رى سياسى ره‌خساندووه و سازكردنى كۆنگره‌يه‌ك بۆ به‌رهه‌ڵستكارانى سووريا له رياز ئه‌و هه‌وڵه نێوده‌وڵه‌تييانه له‌بار ده‌بات".
هه‌روه‌ها گوتى: "كۆنگره‌ى رياز، ده‌بێته هۆى شكستهێنانى دانووستانه‌كانى ئاشتيى له ڤيه‌ننا و نابێته به‌شێك له رێككه‌وتنى ڤيه‌ننا".
بڕياره له ناوه‌ڕاستى ئه‌م مانگه‌دا، حكومه‌تى رياز، سه‌رپه‌رشتى كۆنگره‌يه‌كى تايبه‌ت به به‌رهه‌ڵستكارانى سووريا بكات.
تا ئێستا رياز، بانگهێشتى 65 كه‌سايه‌تى سياسى و سه‌ربازى به‌رهه‌ڵستكارى سوورياى بۆ به‌شداريكردن له كۆنگره‌كه‌دا كردووه.
رياز ده‌يه‌وێت به‌رهه‌ڵستكارانى سووريا گوتاريان يه‌كخه‌ن و به يه‌ك هه‌ڵوێسته‌وه به‌شدارى له دانووستانه‌كانى خولى دووه‌مى ئاشتيى له ڤيه‌ننا بكه‌ن.
له كۆبوونه‌وه‌ى مانگى رابردووى وڵاتانى زلهێزدا كه له ڤيه‌ننا به‌ڕێوه‌چوو، به‌شداران رێككه‌وتن، پرۆسه‌ى سياسى له سووريا به ئه‌نجامدانى پرۆسه‌ى هه‌ڵبژاردن ده‌ستپێبكات.
له‌و رێككه‌وتنه‌دا پرسى دامه‌زراندنى حكومه‌تێكى ئينتقاليش په‌سندكرا، به‌ڵام له باره‌ى چاره‌نووسى ئه‌سه‌ده‌وه هيچ لايه‌ك نه‌گه‌يشتنه رێككه‌وتن.
ئه‌مريكا و هاوپه‌يمانه‌كانى ده‌ڵێن: پێويسته ئه‌سه‌د نه‌مێنێت و له سه‌ر كورسى ده‌سه‌ڵات بڕوات.
هه‌ريه‌ك له رووسيا و ئێران پشتيوانى مانه‌وه‌ى به‌شار ئه‌سه‌د ده‌كه‌ن.
عه‌بدول له‌هيان، گوتيشى: "ئێران ده‌يه‌وێت خه‌ڵكى سووريا خۆيان بڕيار له چاره‌نووسييان بده‌ن".
سه‌رچاوه: رۆيته‌رز.