ئه‌مريكا: داعش به بۆردومان له‌ناو ناچێت
K24 – واشنتن:
وه‌زيرى ده‌ره‌وه‌ى ئه‌مريكا، جۆن كيرى، رايگه‌ياند، داعش ته‌نيا به بۆردومانى فڕۆكه‌ى جه‌نگى له‌ناو ناچێت.
له ميانى كۆبوونه‌وه‌ى رێكخراوى ئاسايش و هاوكارى ئه‌وروپا، له به‌لگراد، جۆن كيرى گوتى:"پێويسته هێزى وشكانى وڵاتانيش، به‌شدارى له شه‌ڕى سووريادا بكه‌ن، ئه‌گه‌ر نا ته‌نيا به بۆردومانكردنى فڕۆكه داعش له‌ناو ناچێت".
سه‌باره‌ت به‌و هێزانه، وه‌زيرى ده‌ره‌وه‌ى ئه‌مريكا گوتى: "پێويسته ئه‌و هێزانه سووريايى و عه‌ره‌بى بن و مه‌رج نييه هێزى خۆرئاوايى بن".
له 30ى تشرينى يه‌كه‌م/ ئۆكتۆبه‌رى رابردوودا، ئه‌مريكا رايگه‌ياندبوو، 50 سه‌ربازى هێزه تايبه‌ته‌كانى بۆ هاوكاريكردنى به‌رهه‌ڵستكارانى سووريا ره‌وانه‌ى ئه‌و وڵاته ده‌كات.
وه‌زيرى ده‌ره‌وه‌ى ئه‌مريكا، روونيشيكرده‌وه، به ده‌ستپێكردنى قۆناغى راگوزه‌ر له سووريا سه‌ره‌تاى كۆتايهاتنى چه‌كدارانى داعش ده‌ستپێده‌كات.