خێراترين هێڵى ئينته‌رنێت و خاوترينيان له كام وڵاتن
K24 – دوبه‌ى:
يه‌كێتى نێوده‌وڵه‌تى بۆ گه‌ياندن و گواستنه‌وه، له راپۆرتێكدا ئاشكرايكردووه، خێرايى ئينته‌رنێت له زۆربه‌ى وڵاتانى رۆژهه‌ڵاتى ناوه‌ڕاستدا له پاشه‌كشێدايه.
له نيسانى رابردوودا، كۆمپانياى هواوى چينيى راپۆرتێكى بڵاوكردبوويه‌وه، تێيدا له ژماره‌يه‌ك وڵاتى عه‌ره‌بى ره‌وشى ئينته‌رنێت به‌ره‌و پێشچوونى به‌خۆوه بينيى بوو، به‌ڵام له راپۆرته‌كه‌ى يه‌كێتى نێوده‌وڵه‌تى گواستنه‌وه و گه‌ياندندا ده‌ركه‌وتووه، وڵاتانى ناوچه‌كه له پاشه‌كشێدان.
له راپۆرته نێوده‌وڵه‌تييه‌كه‌دا هيچ ئاماژه‌يه‌ك به كوالێتى هێڵى ئينته‌رنێت له عێراق و ليبيا نه‌كراوه.
له ريزبه‌ندى وڵاتانى عه‌ره‌بيدا، به‌حره‌ين به پله‌ى يه‌كه‌م تۆمار كراوه و له ئاستى جيهانيش پله‌ى 27ه‌مى وڵاتانى دراوه‌تێ، پێشتريش له راپۆرته‌كه‌ى هواوى دا پله‌ى 22ى له ئاستى جيهان پێ‌درابوو.
له ئاستى جيهانيشدا، كۆرياى باشوو، پله‌ى يه‌كه‌مى به‌ده‌ستهێناوه و كه‌وتووه‌ته پێش دانيمارك، كه چه‌ند ساڵێك به پله‌ى يه‌كه‌م هه‌ژمار ده‌كرا.
ريزبه‌ندى وڵاتانى عه‌ره‌بى به‌م جۆره‌يه:
1- به‌حره‌ين
2- قه‌ته‌ر
3- ئيمارات
4- عه‌ره‌بستانى سعووديه
5- كوه‌يت
6- ميرنشينى عوممان
7- لوبنان
8- ئه‌رده‌ن
9- تونس
10- مه‌غريب
11- ميسر
12- جه‌زائير
13- سووريا
14- سودان
15- جيبۆتى
16- موريتانيا