بۆ یه‌كه‌مجار وه‌زیرانی ده‌ره‌وه‌ی رووسیا و توركیا كۆبوونه‌وه
K24 - مۆسكۆ:
بۆ یه‌كه‌مجار له دوای رووداوی خستنه‌خواره‌وه‌ی فڕۆكه جه‌نگییه‌كه‌ی رووسیا له‌لایه‌ن توركیاوه، وه‌زیرانی ده‌ره‌وه‌ی ئه‌و دوو وڵاته كۆبوونه‌وه.
به گوێره‌ی زانیارییه‌كان، ئه‌مڕۆ پێنجشه‌ممه (3.12.2015)، سێرگی لاڤرۆڤ، وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی رووسیا له‌گه‌ڵ مه‌ولوود چاوش، وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی توركیا له به‌لگرادی پایته‌ختی سربیا كۆبوونه‌ته‌وه.
ئاژانسی هه‌واڵی تاسی رووسیا بڵاویكرده‌وه، له دوای ته‌واو بوونی كۆبوونه‌وه، لاڤرۆڤ رایگه‌یاند: "هیچ شتێكی نوێیان گوێ لێنه‌بوو".
سه‌رچاوه‌یه‌كییش به‌بێ ئه‌وه‌ی هیچ ورده‌كارییه‌ك له باره‌ی كۆبوونه‌وه‌ی نێوانییان ئاشكرا بكات رایگه‌یاند، كۆبوونه‌وه‌ی نێوان ئه‌و دوو وه‌زیره 45 خووله‌كی خایاندووه.
دانیشتنی ئه‌و دوو وه‌زیره، له په‌راوێزی كۆبوونه‌وه‌ی رێكخراوی ئاسایش و هاریكاری ئه‌وروپا بووه له به‌لگراد.
دوای ئه‌وه‌ی توركیا فڕۆكه‌یه‌كی جه‌نگی رووسیا له‌سه‌ر سنووره‌كانی وڵاته‌كه‌ی خسته خواره‌وه، په‌یوه‌ندی نێوان ئه‌و دوو وڵاته به‌ره‌و گرژی و ئاڵۆزی هه‌ڵكشا و تا ئێستا به‌رپرسانییان له ئاستی باڵادا، یه‌كدی به بازرگانیكردن به نه‌وتی داعشه‌وه تۆمه‌تبار ده‌كه‌ن.
ڤلادیمێر پوتین، سه‌رۆكی رووسیا رایگه‌یاند، ئه‌وان به‌ڵگه‌ی پێویستییان له‌به‌ر ده‌سته‌ی، بۆ ئه‌وه‌ی بیسه‌لمێنن توركیا كڕیاری سه‌ره‌كی داعشه، له به‌رامبه‌ریشدا ره‌جه‌ب ته‌یب ئه‌ردۆگان، سه‌رۆكی توركیا، تۆمه‌ته‌كانی ره‌تكرده‌وه‌و رایگه‌یاند، رووسیا له رێگای بازرگانێكی سووری كه ره‌گه‌زنامه‌ی رووسی هه‌یه، نه‌وتی داعش له‌ناوخۆی سووریا ده‌كڕێت.