شرۆڤه.. كۆنگره‌ى به‌رهه‌ڵستكارانى سووريا به‌كوێ ده‌گات

K24- رياز:
چاوه‌ڕێده‌كرێت، كۆنگره‌ى عه‌ره‌بستانى سعووديه بۆ يه‌كخستنى گوتارى به‌رهه‌ڵستكارانى سووريا، كه بڕياره هه‌فته‌ى داهاتوو به‌ڕێوه‌بچێت، تاقيكردنه‌وه‌يه‌كى گرنگ بێت بۆ خواسته سياسييه‌كانى عه‌ره‌بستان له ناوچه‌كه‌دا، به تايبه‌تى دواى چه‌ند ساڵێك له ناكۆكى نێوان ئه‌و هێزانه‌ى سعوودييه ده‌يه‌وێت گوتاريان يه‌كبخات.
رياز ده‌يه‌وێت رابه‌ر بێت
له‌و كاته‌وه‌ى شا سه‌لمان له كانوونى دووه‌م، يه‌نايرى رابردووه‌وه ده‌سه‌ڵاتى شاهانه‌ى له عه‌ره‌بستان گرتووه‌ته ده‌ست، رياز ده‌يه‌وێت خۆى وه‌ك رابه‌رى سوننه ئاينزاكانى خۆرهه‌ڵاتى ناوه‌ڕاست بناسێنێت و ئه‌و رۆڵه بگێڕێت.
سوننه‌كان به هه‌ر نرخێك بێت ده‌يانه‌وێت به‌شار ئه‌سه‌دى سه‌رۆكى رژێمى سووريا له ده‌سه‌ڵات نه‌مێنێت و لاچوونى ئه‌و سه‌ركه‌وتنێكى گه‌وره‌يه بۆ هه‌وڵه‌كانيان له به‌رامبه‌ر ده‌سه‌ڵات و هه‌ژموونى ئێرانى شيعه‌گه‌رادا.
رياز له‌و بڕوايه‌دايه ئێستا باش‌ترين ده‌رفه‌ته بۆ رۆڵبينينى كاريگه‌رانه‌ى له سووريا به تايبه‌تى دواى ئه‌وه‌ى رووسيا هاتووه‌ته ناو شه‌ڕه‌كه و قه‌يرانى په‌نابه‌ران به‌رۆكى ئه‌وروپاى گرتووه و هێرشه‌كانى سه‌ر پاريس روويانداوه و له ململانێى سووريادا وڵاتانى جيهان كه‌م تا زۆر به‌شدارن.
ده‌يه‌وێت ديمه‌شق به‌چۆكدا بێت
يه‌كێك له ديپلۆماتكاره خۆرئاواييه‌كان، له كه‌نداودا، ده‌ڵێت: "ئه‌و كۆنگره‌يه ئامانجى گۆڕينى ره‌وشى سه‌ر زه‌وييه له سووريا".
ئه‌و ئاماژه‌ش بۆ ئه‌وه ده‌كات، "پێويسته به‌رهه‌ڵستكاره ميانڕه‌وه‌كان به‌هێز بكرێن، به تايبه‌تى ئه‌وانه‌ى له يه‌ك كاتدا دژى ئه‌سه‌د و داعشن".
له كۆنگره‌ى ريازدا، كه بڕياره هه‌فته‌ى داهاتوو به‌ڕێوه‌بچێت، نزيكه‌ى 65 كه‌سايه‌تى سياسى و سه‌ربازى و نوێنه‌رى 15 گرووپ و رێكخراوى سياسى و چه‌كدارى به‌شدارى ده‌كه‌ن.
هيچ كام له رێكخراوى "ده‌وڵه‌تى ئيسلامى - داعش" و ميليشياى "به‌ره‌ى نووسره" باڵى سه‌ربازى رێكخراوى "قاعيده" به‌شدارييان پێناكرێت له كۆنگره‌كه‌دا.
ئێران له سوننه و توركيا له كورد ده‌ترسن
به‌ڵام له سايه‌ى ره‌خنه‌كانى ئێران له‌و كۆنگره‌يه، كه بڕواى وايه زيانى ده‌بێت بۆ دانووستانه‌كانى ئاشتيى ژنێف و هاوكات له سايه‌ى نيگه‌رانى و دڵه‌ڕاوكێى توركيا له ئه‌گه‌رى بوونى كورد و نيگه‌رانى وڵاتانى خۆرئاواش له هه‌مانكاتدا له‌و رۆڵه‌ى ئيسلامييه‌كانى عه‌ره‌بستان ده‌يانه‌وێت بيگێڕن، ئه‌سته‌مه عه‌ره‌بستان بتوانێت خه‌ونه‌كه‌ى له يه‌كخستنى گوتارى به‌رهه‌ڵستكارانى سووريا به‌ديبهێنێت.
سه‌باره‌ت به سعووديه، سووريا پله‌ى دووه‌مى هه‌يه، چونكه عه‌ره‌بستان به پله‌ى يه‌كه‌م سه‌رقاڵى يه‌مه‌نه و ئه‌و وڵاته‌ى كردووه‌ته شانۆى سه‌ره‌كى ململانێكانى له‌گه‌ڵ ده‌سه‌ڵاتى ئێران و هه‌ژموونى به‌سه‌ر وڵاتانى ناوچه‌كه‌دا.
پێى له يه‌مه‌ن و ده‌ستى له سووريايه
سه‌ره‌ڕاى سه‌رقاڵييان به يه‌مه‌نه‌وه، بنه‌ماڵه‌ى سعوودى فه‌رمانڕه‌وا بڕوايان وايه، هێشتا سووريا گۆڕه‌پانێكى سووڕگه‌ييه له ململانێيان له‌گه‌ڵ ئێران‌دا.
شه‌ڕى سووپاى سووريا و ئه‌و گرووپ و ميليشيايانه‌ى هاوكارى سووپا ده‌كه‌ن، له‌وانه چه‌كدارانى حزبوڵڵاى لوبنانى به هاوكارى ئێران و رووسيا توانيويانه به‌ره‌نگارى ژماره‌يه‌ك گرووپ و ميليشياى توندڕه‌وى ئيسلامى ببنه‌وه.
زێده‌بوونى ناكۆكى نێوان به‌رهه‌ڵستكاران له‌سه‌ر زه‌وى به‌شێكى زۆرى ده‌گه‌ڕێته‌وه بۆ ئه‌و ئه‌جێندا ده‌ره‌كييانه‌ى كێبڕكێ و ململانێيان له‌گه‌ڵ يه‌كديدا هه‌يه.
ئه‌جێندانى وڵاتانى كه‌نداو، توركيا و وڵاتانى خۆرئاوا ره‌نگه له زۆر خاڵدا يه‌ك نه‌گرێته‌وه.
نه‌يارانى تاراوگه بێكه‌سن
ئه‌وه‌ش روونه، كه به‌رهه‌ڵستكاره سياسييه‌كانى تاراوگه، هيچ پێگه و هه‌ژموونێكيان له سه‌ر زه‌وى ياخود گۆڕه‌پانى ململانێى ناو وڵاته‌كه‌يان نييه، ئه‌مه‌ش ره‌وشه‌كه‌ى ئه‌سته‌متر كردووه و هه‌وڵه‌كانى پێكهێنانى به‌ره‌يه‌كى فراوان بۆ دژايه‌تى ئه‌سه‌د له‌بار ده‌بات.
پشتيوانه ده‌ره‌كييه‌كانى به‌رهه‌ڵستكارانى چه‌كدارى سووريا، داعش به نه‌يارێكى سه‌ره‌كى ده‌زانن. وڵاتانى خۆرئاوايى داعش به مه‌ترسيى هه‌ره گه‌وره ده‌زانن، به‌ڵام هێشتا توركيا و وڵاتانى كه‌نداو ئه‌سه‌د به مه‌ترسييه گه‌وره‌كه ده‌زانن.
زۆر دژى داعش نييه
هه‌رچه‌نده عه‌ره‌بستان له ساڵى رابردوودا به‌شداريكرد، له كۆكردنه‌وه‌ى پشتيوانى وڵاتانى عه‌ره‌بى بۆ لێدانى داعش، به‌ڵام رۆڵى سه‌ربازى عه‌ره‌بستان له هاوپه‌يمانێتييه نێوده‌وڵه‌تييه‌كه سنووردار و سيبموڵييانه‌يه.
ديپلۆماتكاران له‌و بڕوايه‌دان، سه‌ره‌ڕاى به‌رده‌وامى عه‌ره‌بستان له ئه‌نجامدانى هه‌ندێك ئه‌رك له دژى داعش، به‌ڵام رۆڵى پاشه‌كشه‌ى كردووه، به هۆى نائاسووده‌بوونى عه‌ره‌بستان له هه‌مبه‌ر ئه‌و ستراتيژه‌ى هاوپه‌يمانى بۆ لێدانى داعش دايڕشتووه و له‌و نێوه‌شدا عه‌ره‌بستان زۆرتر خۆى سه‌رقاڵى يه‌مه‌ن كردووه.
ديپلۆماتكاران و سه‌رچاوه‌كان له ريازه‌وه باس له‌وه ده‌كه‌ن، دواهه‌مين به‌شدارى سه‌ربازى عه‌ره‌بستان له لێدانى داعش چه‌ند مانگێك پێش ئێستا بووه.
ئێستا رياز ده‌يه‌وێت سه‌رنج له‌سه‌ر كۆكردنه‌وه و يه‌كخستنى گوتارى به‌رهه‌ڵستكاران چڕ بكاته‌وه.
عه‌ره‌بستان ده‌يه‌وێت له‌و رێگه‌يه‌وه، بيانووى ئێران و رووسيا ببڕێت، كه ده‌ڵێن: ئه‌وه‌ى پێى ده‌وترێت به‌رهه‌ڵستكارانى سووريا ته‌نيا گرووپه تيرۆريستييه‌كانن و ئه‌وان هه‌ژموونييان به‌سه‌ر به‌ره‌ى نه‌يارانى ئه‌سه‌ددا سه‌پاندووه.
بۆ عه‌ره‌بستان ته‌نيا ئه‌وه گرنگ نييه، گوتارى به‌رهه‌ڵستكاران يه‌كبخات و ئه‌وان له به‌ره‌يه‌كدا كۆبكاته‌وه، له‌وه گرنگتر ئه‌وه‌يه، هاوپه‌يمانه‌كانى رازى بكات به هه‌ر ئه‌نجامێك كه له كۆنگره‌كه‌دا ده‌كه‌ونه‌وه.
ديپلۆماتكارێكى ديكه‌ى خۆرئاوايى ده‌ڵێت: "ته‌نيا رێكخستنى ئه‌و كۆنگره‌يه كارێكى گرنگ و سه‌ركه‌وتنێكه، به هۆى ئه‌و هه‌موو پارێزبه‌ندييه‌ى له ميانى بانگهێشتكردنى لايه‌نه‌كان بۆ كۆنگره‌كه هاتبووه ئاراوه".
بۆ توركيا داعش هێنده‌ى كورد تۆقێنه‌ر نييه
به نسبه‌ت توركياوه، هۆكاره‌كانى دڵه‌ڕاوكێى ئه‌و وڵاته روون و ديارن. ئه‌نقه‌ره مه‌ترسييه‌كى راسته‌قينه‌ى له رێكخراوى ده‌وڵه‌تى ئيسلامييه‌وه رووبه‌ڕوو نه‌بووه‌ته‌وه به ته‌نيا، ئه‌و له ئه‌گه‌رى مانه‌وه‌ى ئه‌سه‌د ده‌ترسێت به پشتيوانى رووسيا و ئێران. له‌وه‌ش مه‌ترسيدارتر بۆ توركيا ئه‌و ده‌ستكه‌وت و سه‌ركه‌وتنانه‌يه يه‌كينه‌كانى پاراستنى گه‌ل و په‌يه‌ده له سه‌ر زه‌وى به پشتيوانى ئه‌مريكا به‌ده‌ستيانهێناوه.
توركيا هۆشدارى داوه‌ته ئه‌مريكا و رووسيا له‌وه‌ى به هيچ شێوه‌يه‌ك چاو له ئاستى هيچ جۆره ده‌ستكه‌وتێكى به‌ده‌ستهاتووى يه‌كينه‌كانى پاراستنى گه‌ل داناخات، كه له نزيك سنووره‌كانى هه‌ن و ئه‌مريكا هاوكارييان ده‌كات.
توركيا دژى بانگهێشتكردنى كورد بووه
توركيا له گفتوگۆ تايبه‌ته‌كانييدا له‌گه‌ڵ عه‌ره‌بستانى سعوودييه به توندى دژى ئه‌وه وه‌ستاوه‌ته‌وه، نوێنه‌رانى كورد، بانگهێشتى كۆنگره‌كه بكرێن.
وڵاتانى خۆرئاوا، نيگه‌رانييان زياتر بووه له‌و گرووپانه‌ى هاوشێوه‌ى داعشن، به تايبه‌تى ميليشياى "ئه‌حرار شام"، كه هه‌ڵگرى فيكرى داعش و قاعيده‌يه، به‌ڵام توركيا و وڵاتانى كه‌نداو، ده‌ڵێن: "ئه‌و گرووپه ميانڕه‌ون و هيچ نيازێكيان نييه جيهاد له دژى خۆرئاواييه‌كان بكه‌ن و په‌ره به شه‌ڕه‌كه‌يان بده‌ن".
دواى تێكشكانى فڕۆكه‌يه‌كى رووسيايى له لايه‌ن توركياوه له 24ى نۆڤه‌مبه‌رى رابردوودا، گيروگازه‌كانى به‌رده‌م گه‌يشتن به رێككه‌وتنێكى هه‌مه‌لايه‌ن سه‌باره‌ت به سووريا زياتر بوون، به‌ڵام رياز له‌و بڕوايه‌دايه هێشتا دانووستاندن له‌گه‌ڵ مۆسكۆدا كارێكى پێويست و گرنگه.
ئه‌مساڵ دووجار له‌سه‌ر يه‌ك جێگره‌وه‌ى جێنشينى عه‌ره‌بستان، مير محه‌ممه‌د سه‌لمان سه‌ردانى رووسياى كرد.
ديپلۆماتكاره خۆرئاواييه‌كان و كه‌نداوييه‌كان ده‌ڵێن: "مير محه‌ممه‌د هێشتا بڕواى وايه له كۆتايى رێگه‌دا رووسيا ده‌ستبه‌ردارى مه‌رجى مانه‌وه‌ى ئه‌سه‌د ده‌بێت".
كۆنگره چى لێ ده‌رده‌چێت
مسته‌فا عانى، شاره‌زايه‌كى ئه‌منيى عێراقييه و په‌يوه‌ندييه‌كى به‌تينى له‌گه‌ڵ وه‌زاره‌تى ناوخۆى عه‌ره‌بستانى سعووديه‌دا هه‌يه، ئه‌و له‌و بڕوايه‌دايه، رياز به هۆى رووسياوه رازى بووه ئه‌و كۆنگره‌يه ئه‌نجام بدات و ده‌يه‌وێت گرووپێك درووستبكات و پێشنياز بخاته به‌رده‌ست رووسيا بۆ ئه‌وه‌ى ئه‌و گرووپه له به‌رهه‌ڵستكارانى سووريا دانووستان له‌گه‌ڵ ئه‌سه‌د بكه‌ن.
هه‌روه‌ها ده‌ڵێت: "سعوودييه‌كان ده‌زانن ئه‌رك و رۆڵه‌كه‌يان چه‌ندێك گران و سه‌خته، به تايبه‌تى گه‌يشتن به هه‌موو شتێك، هه‌ربۆيه هه‌وڵ ناده‌ن، رێبه‌رايه‌تييه‌كى مه‌ركه‌زيييانه له گۆڕه‌پانى شه‌ڕدا درووست بكه‌ن و ده‌زانن ئه‌وه سه‌خته و به‌دى نايه‌ت".
روونيشيكرده‌وه، "هه‌ر له‌به‌ر ئه‌وه‌يه ده‌يانه‌وێت، رێبه‌رايه‌تييه‌كى مه‌ركه‌زييانه به بيرێكى لۆژيكيانه و عه‌قڵانييه‌وه درووستبكه‌ن و ئاماده‌يان بكه‌ن بۆ ئه‌وه‌ى له سه‌ر مێزى دانووستاندن دابنيشن و گفتوگۆ له‌گه‌ڵ نه‌ياره‌كه‌ياندا بكه‌ن".
شرۆڤه‌ى ئه‌نجۆس مه‌كدواڵ.
سه‌رچاوه: رۆيته‌رز.
وه‌رگێڕانى: ماڵپه‌ڕى كوردستان 24
