لاڤرۆڤ بۆ ئه‌ردۆغان: كڵاوى دز ده‌سووتێت
K24- به‌لگراد:
وه‌زيرى ده‌ره‌وه‌ى رووسيا، سێرگى لاڤرۆڤ، رايگه‌ياند، "كڵاوى دز ده‌سووتێت".
له كۆنگره‌يه‌كى رۆژنامه‌وانييدا، كه له په‌راوێزى كۆبوونه‌وه‌ى وه‌زيرانى ده‌ره‌وه‌ى رێكخراوى ئاسايش و هاوكارى وڵاتانى ئه‌وروپا له به‌لگراد، سازيكرد، لاڤرۆڤ وه‌ڵامى تۆمه‌ته‌كانى سه‌رۆكى توركيا ره‌جه‌ب ته‌يب ئه‌ردۆغانى دايه‌وه.
ئه‌ردۆغان، پێشتر رايگه‌ياندبوو، گه‌وره‌ترين بازرگانى نه‌وت كه هاوكارى داعشى كردووه، كه‌سێكى رووسياييه.
لاڤرۆڤ، گوتى: "ئه‌و قسانه‌م گوێ لێ نه‌بووه، به‌ڵام سه‌يره دواى چه‌ند رۆژێك له وروژاندنى بابه‌تى بازرگانيكردن له‌گه‌ڵ داعش له لايه‌ن رووسياوه، دواى ئه‌وه‌ى به‌ڵگه‌مان خستنه‌ڕوو، نازانم چى بڵێم، ته‌نيا ئه‌وه‌نده ده‌توانم بڵێم، په‌ندێكى پێشينانى رووسيا هه‌يه، له باره‌ى كڵاوه‌وه و ده‌ڵێت، كڵاوى دز ده‌سووتێت و ته‌نيا ئه‌وه‌م به بيردا دێت ئێستا له به‌رامبه‌ر ئه‌و قسانه‌ى ئه‌ردۆغان بيڵێم".
ئه‌و په‌نده له چيرۆكێكى ميلييه‌وه هاتووه و ده‌گێڕنه‌وه، له گوندێكدا كه‌سێك "دزى" كردووه و خه‌ڵكى گونده‌كه چوونه‌ته لاى ژنێكى فاڵگره‌وه و ويستوويانه بزانن كێ ئه‌و دزييه‌ى كردووه. ژنه‌كه‌ش ده‌ڵێت ئه‌وه ئاسانه و خه‌ڵكى گونده‌كه كۆده‌كاته‌وه و هاوار ده‌كات كڵاوى دز ده‌سووتێت، يه‌كێك له ئاماده‌بووان، ده‌ست به كڵاوه‌كه‌يه‌وه ده‌گرێت و هه‌مووان ده‌زانن ئه‌و كه‌سه‌يه دزييه‌كه‌ى كردووه.