موقته‌دا سه‌در هێرشده‌كاته سه‌ر هاوپه‌يمانێتى نێوده‌وڵه‌تى
K24- به‌لگراد:
رێبه‌رى ره‌وتى سه‌در، موقته‌دا سه‌در، هێرشىيكرده سه‌ر ئه‌و وڵاتانه‌ى ئۆپراسيۆنى سه‌ربازى له دژى داعش ئه‌نجامده‌ده‌ن.
سه‌در، رايگه‌ياند، "ئه‌وانه خاوه‌نى نيازێكى راستگۆيانه نيين له شه‌ڕكردن دژ به داعش".
له وه‌ڵامى لێدوانه‌كانى سه‌رۆك وه‌زيرانى بريتانيا، دێڤيد كاميرۆن، كه رايگه‌ياندبوو، "هێرشه ئاسمانييه‌كانيان بووه‌ته هۆى راگرتنى پێشڕه‌وييه‌كانى داعش"، سه‌در گوتى: "ئه‌وان جديى نيين و به‌ڵگه هه‌يه كه هاوكارى داعش ده‌كه‌ن".
هه‌روه‌ها گوتى: "ئه‌گه‌ر ئه‌و هاوپه‌يمانێتييه راستده‌كات، با سه‌رچاوه‌ى دارايى و پشتيوانى داعش له ئه‌وروپا وشك بكه‌ن و تائيفييه‌كانى بريتانيا رابگرن، هاوكارى ئه‌و وڵاتانه نه‌كه‌ن، كه پشتيوانى له داعش ده‌كه‌ن و هه‌روه‌ها هاوكارى ئه‌و كه‌سه توندڕه و ميانڕه‌وانه نه‌كه‌ن كه هاوكارى داعشن".
هه‌ر له وه‌ڵامى كاميرۆندا، موقته‌دا سه‌در گوتى: "عێراقييه‌كان ده‌توانن وڵاته‌كه‌يان رزگار بكه‌ن و پێويستيان به‌وه نييه داگيركاران مشووريان بخۆن و ده‌ست به‌سه‌ر وڵاته‌كه‌ياندا بگرن".
روونيشيكرده‌وه، "ده‌ستتێوه‌ردانى سه‌ربازى ئاماژه‌يه بۆ لاوازى و راكردن له شه‌ڕى راسته‌قينه و ترسنۆكى".