فوئاد حوسێن هۆكارى بێ ئاكامبوونى كۆبوونه‌وه پێنجقۆڵييه‌كان ئاشكرا ده‌كات

K24 – هه‌ولێر:
سه‌رۆكى ديوانى سه‌رۆكايه‌تى هه‌رێمى كوردستان، فوئاد حوسێن، هۆكارى سه‌رنه‌كه‌وتنى كۆبوونه‌وه پێنج قۆڵييه‌كانى هه‌رێم ئاشكرا ده‌كات و ورده‌كارى سه‌ردانه‌كه‌ى سه‌رۆكى هه‌رێميش بۆ ئيمارات و سعوودييه ده‌خاته‌ڕوو.
مامه‌ڵه‌كردن له‌گه‌ڵ هه‌رێم
سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان مه‌سعود بارزانى له هه‌فته‌ى رابردوودا سه‌ردانى هه‌ريه‌ك له ئيمارات و عه‌ره‌بستانى سعوودييه‌ى كرد.
فوئاد حوسێن سه‌باره‌ت به په‌يوه‌ندييه‌كانى هه‌رێمى كوردستان له‌گه‌ڵ وڵاتانى ده‌ره‌كى رايگه‌ياند، ناكرێت باسى ئاسايشى ناوچه‌كه بكرێت به بێ باسكردنى په‌يوه‌ندى له‌گه‌ڵ هه‌رێمى كوردستان و له‌سه‌ر ئه‌م بنه‌مايه‌ش مامه‌ڵه له‌گه‌ڵ هه‌رێمى كوردستاندا ده‌كرێت.
ناوبراو، ره‌تيشيكرده‌وه، مامه‌ڵه‌ى وڵاتان له‌گه‌ڵ هه‌رێم له‌سه‌ر بنه‌ماى ئاينى و مه‌زهه‌بى بێت و گوتى: "له‌سه‌ر بنه‌ماى ناسنامه‌ى كوردستانيى مامه‌ڵه له‌گه‌ڵ هه‌رێمدا ده‌كرێت".
كورد له كوێى سه‌نگه‌ره‌كاندايه
ره‌وشى ئه‌منيى عێراق و سووريا و مه‌ترسييه‌كانى داعش جيهانيان به‌سه‌ر دوو به‌ره‌دا دابه‌شكردووه و هه‌ردوو به‌ره‌كه‌ش ئامانجيان كۆتايهێنانه به داعش و ئه‌وانيش بلۆكى رووسيا و ئێران له لايه‌ك و بلۆكى توركيا و عه‌ره‌بستان و ئه‌مريكايه له لايه‌كى ديكه‌وه.
له‌و باره‌يه‌وه، سه‌رۆكى ديوانى سه‌رۆكايه‌تى هه‌رێمى كوردستان، رايگه‌ياند، كورد نابێت به‌شێك له هيچ بلۆكێك له دژى ئه‌وى ديكه. په‌يوه‌نديمان له‌گه‌ڵ هه‌موواندا باشه و باشترى ده‌كه‌ين.
سه‌باره‌ت به ئێران و توركياش گوتى: "ئێمه له ره‌هه‌ندى دراوسێيه‌تى، مێژوويى، نه‌ته‌وه‌يى، هه‌ڵوێستى ئه‌و وڵاتانه له هه‌ندێك قۆناغى مێژووييدا، ره‌هه‌ندى به‌رژه‌وه‌ندى ئابوورى له‌سه‌رمان پێويسته په‌يوه‌ندييمان باش كه‌ين و له‌گه‌ڵيان دۆست بيين".
هه‌روه‌ها گوتى: "زۆر مه‌ترسيداره كورد بچێته پاڵ بلۆكێك له دژى ئه‌وى ديكه، ئێستا ره‌وشێك هاتووه‌ته ئاراوه و كورد دژى تيرۆره و دژبه‌رانى تيرۆريش سه‌نگه‌رێكى جيهانييه و كورد له‌و سه‌نگه‌ره‌دايه".
ده‌وڵه‌تى كورديى
فوئاد حوسێن، ئاماژه‌ى بۆ ئه‌وه كرد، ساڵى داهاتوو ته‌مه‌نى رێككه‌وتننامه‌ى سايكس پيكۆ، ده‌بێته سه‌د ساڵ و ئه‌وه‌ش ره‌نگه گۆڕانكارى گه‌وره بێنه ئاراوه.
گوتيشى: "ده‌وڵه‌تى كوردى به ئاسانى له‌دايك نابێت، به‌ڵام رۆژێك دێت هه‌ر له‌دايكده‌بێت".
سه‌باره‌ت به مه‌ترسييه‌كانى ئێران و توركيا له درووستبوونى ده‌وڵه‌تى كورديى، ناوبراو گوتى: "هه‌رگيز كورد نابێته هه‌ڕه‌شه له‌سه‌ر دراوسێكانى".
بارزانى له عه‌ره‌بستان باسى چيى كرد
سه‌رۆكى ديوانى سه‌رۆكايه‌تى هه‌رێمى كوردستان په‌رده‌ى له‌سه‌ر لايه‌نه نه‌زانراوه‌كانى سه‌ردانى بارزانى بۆ عه‌ره‌بستان لادا و گوتى: "باسى زۆر بابه‌ت كرا، له‌وانه پرسى ئه‌منى ناوچه‌كه، ره‌وشى عێراق، سووريا، شه‌ڕى داعش، قه‌يرانى ئابوورى كوردستان".
كۆنگره‌ى رياز
بڕياره هه‌فته‌ى داهاتوو، له رياز كۆنگره‌يه‌ك بۆ به‌رهه‌ڵستكارانى سووريا ئه‌نجامبدرێت.
سه‌باره‌ت به به‌شدارى كورد له‌و كۆنگره‌يه‌دا، فوئاد حوسێن ره‌تيكرده‌وه، سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان مه‌سعوود بارزانى، هيچ داوايه‌كى تايبه‌تى له عه‌ره‌بستان كردبێت و گوتى: "سه‌رۆك بارزانى ئه‌و پرسه‌ى ته‌رح نه‌كردووه و باسى وه‌زعى سووريا و داعش كرا، به‌ڵام باسى كۆنگره‌ى معاره‌زه نه‌كراوه".
هيچ پاره‌يه‌ك له سعووديه وه‌رنه‌گيراوه
فوئاد حوسێن ره‌تيكرده‌وه، سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان هيچ بڕه پاره‌يه‌كى له عه‌ره‌بستانى سعوودييه وه‌رگرتبێت له به‌رامبه‌ر پشتيوانيكردنى له "پرۆژه‌ى سوننه‌كانى عێراق".
له دواى سه‌ردانى بارزانى بۆ عه‌ره‌بستان، ژماره‌يه‌ك سايت، ده‌نگۆى ئه‌وه‌يان بڵاوكردووه‌ته‌وه، گوايه "سعوودييه له به‌رامبه‌ر پشتيوانيكردنى بارزانى له پرۆژه‌ى سوننه‌كان بڕى هه‌شت مليۆن دۆلارى داوه‌ته بارزانى".
فوئاد حوسێن پرسيارى كرد، "پرۆژه‌ى سوننه‌كان چييه.. "، "ئه‌گه‌ر پرۆژه‌يان ئه‌وه‌يه داواى فيدراڵى بكه‌ن له عێراقدا ئه‌و مافێكى ده‌ستوورييه و ئه‌گه‌ر نا به‌غدا خۆى كێشه‌ى هه‌يه و ناتوانێت كێشه‌ى خۆى چاره‌سه‌ر بكات، تا كورد داواى هيچى لێبكات".
روونيشيكرده‌وه، هه‌فته‌ى داهاتوو سعوودييه له ئه‌نجامى سه‌ردانى بارزانى بۆ ئه‌و وڵاته، باڵيۆزخانه‌ى خۆى له به‌غدا ده‌كاته‌وه.
كونسوڵخانه‌ى دێته هه‌ولێر
سه‌رۆكى ديوانى سه‌رۆكايه‌تى هه‌رێم ئاشكراشيكرد، دواى كردنه‌وه‌ى باڵيۆزخانه‌ى عه‌ره‌بستان له به‌غدا ئه‌و وڵاته كونسوڵخانه‌ى خۆى له هه‌ولێر ده‌كاته‌وه.
"هه‌رێم له قه‌يرانێكى راسته‌قينه‌دايه"
فوئاد حوسێن ئه‌وه‌ى نه‌شارده‌وه، كه هه‌رێمى كوردستان له قه‌يرانێكى راسته‌قينه‌ى ئابووريدايه و گوتى: "هه‌ر كێشه‌يه‌ك بۆ هه‌رێم درووست ببێت، كێشه بۆ ناوچه‌كه درووستده‌كات و واقيعێك هه‌يه و ئێمه له قه‌يرانێكى گه‌وره‌داين و ئه‌مه‌ش كاريگه‌رى ده‌بێت له‌سه‌ر پێشمه‌رگه و ئه‌گه‌ر ئه‌وه‌ش رووبدات، ئه‌وا كاريگه‌رى ده‌بێت له‌سه‌ر شه‌ڕى داعش و بۆيه پێويسته هه‌رچى زياتره هاوكارى پێشمه‌رگه بكرێت".
بۆچى پێنجقۆڵى گه‌يشته بنبه‌ست
سه‌رۆكى ديوانى سه‌رۆكايه‌تى هه‌رێمى كوردستان ئاشكرايكرد، له كۆبوونه‌وه پێنجقۆڵييه‌كاندا دوو رێگرى سه‌ره‌كى نه‌يانهێشت كۆبوونه‌وه‌كان به ئه‌نجامبگه‌ن.
سه‌باره‌ت به‌و دوو رێگرييه گوتى: يه‌كێكيان: هه‌ندێك له لايه‌نه‌كان ئيراده‌ى گه‌يشتن به رێككه‌وتنيان نه‌بوو.
دووه‌ميان: هه‌ندێكيان ئيراده‌ى گه‌يشتن به بڕياريان نه‌بوو.
ئاماژه‌شى بۆ ئه‌وه كرد، هه‌ندێك له لايه‌نه‌كان له ژێر كاريگه‌رى شه‌قامدا ده‌يانوت: "ئه‌و كۆبوونه‌وانه هيچيان لێ شين نابێت"، به‌ڵام وه‌ك گوتى: "ته‌نيا چاره‌سه‌ر ديالۆگه، شه‌قام چاره‌سه‌رى كێشه‌ى پێناكرێت".
فوئاد حوسێن، ئاشكراشيكرد، ره‌نگه سه‌رۆكى هه‌رێم له‌گه‌ڵ چه‌ند لايه‌نێك كۆببێته‌وه و له‌و باره‌يه‌وه گوتى: "دوور نييه سه‌رۆكى هه‌رێم له‌گه‌ڵ هێزێك يان دوو هێزى سياسى دانيشتنى هه‌بێت".