وێنه و ڤيديۆ.. ئێس 400 به پێنج خوله‌ك ده‌كه‌وێته كار و شه‌به‌حيش به‌رگه‌ى ناگرێت
K24 – مۆسكۆ:
وه‌زاره‌تى به‌رگرى رووسيا رايگه‌ياند، سيستمى به‌رگرى مووشه‌كى ناسراو به S400 له توانايدا هه‌يه فڕۆكه‌ى تارماييه‌كان (شه‌به‌ح)ى ئه‌مريكايى تێكبشكێنێت كه سيستمى رادار ناياندۆزێته‌وه و هه‌روه‌ها سيستمى ژاوه‌ژاوى ئه‌ليكترۆنى فڕۆكه‌كان كاريگه‌رى له‌سه‌ر درووست ناكه‌ن.
به‌رپرسانى ئه‌مريكا، پێشتر رايانگه‌ياندبوو، پێويسته له‌مه‌ولا فڕۆكه جه‌نگييه‌كانى ئه‌مريكا سيستمى ژاوه‌ژاوى ئه‌ليكترۆنى به‌كاربهێنن بۆ ئه‌وه‌ى رێگرى له دژه مووشه‌كه‌كانى رووسيا بكه‌ن، ئه‌گه‌ر رووبه‌ڕووى هه‌ر مه‌ترسييه‌ك بوونه‌وه.
ئاژانسى هه‌واڵده‌رى سپۆتنيكى رووسيايى بڵاويكردووه‌ته‌وه، مووشه‌كى سيستمى S400 توانيويانه ئامانجێكى مووشه‌كى بپێكن له كاتێكدا ژاوه‌ژاوى ئه‌ليكترۆنى توند به‌گه‌ڕخرابوو بۆ شێواندنى ئامانجه‌كه‌يان.
سيستمى به‌رگرى S400 به پێشكه‌وتووترين سيستمى به‌رگرى ئاسمانى رووسيايى هه‌ژمار ده‌كرێت.
ئه‌و مووشه‌كانه له تواناياندا هه‌يه، هه‌موو جۆره فڕۆكه‌يه‌كى جه‌نگى بپێكن، له ناويشياندا فڕۆكه‌ى شه‌به‌حى ئه‌مريكايى.
هه‌روه‌ها ده‌توانن مووشه‌كى په‌ڕدار بپێكن و له دوورى 600 كيلۆمه‌تره‌وه ئامانجه‌كه‌يان بدۆزنه‌وه و ئامانجه ئايرۆدينامييه‌كانيان له مه‌وداى 400 كيلۆمه‌تر و مووشه‌كه باليستييه‌كان له مه‌وداى 60 كيلۆمه‌تر تێكبشكێنن.
سه‌رنجڕاكێشترين بابه‌تى ئه‌و سيستمه ئه‌وه‌يه له ماوه‌ى ته‌نيا 5 خوله‌كدا ئاماده ده‌بێت بۆ كاركردن و ئه‌نجامدانى ئه‌ركه‌كانى.