دەوڵەتی یاسا: توركيا پێشتر داعش و ئێستاش سوپای خۆی ده‌نێرێت
K24 – به‌غدا:
فراکسیۆنی دەوڵەتی یاسا لە پەرلەمانی عێراق رایگەیاند پێویستە حکوومەتی عێراق رێگە نەدات تورکیا کە پێشتر رۆڵێکی گەورەی هەبوو لە هێنانی داعش بۆ عێراق، وەک رزگارکەر دەرکەوێ.
عەلی ئەدیب، سەرۆکی فراکسیۆنی دەوڵەتی یاسا لە پەرلەمانی عێراق لە راگەیەندراوێکدا دەڵێت: "دواى دڵنیابوونمان له هاتنی سێ فه‌وجی سوپای توركیا بۆ عێراق و جێگیربوونیان له سه‌ربازگه‌ی زیرگانی باكووری موسڵ، به سه‌رپه‌رشتی ئه‌سیل نوجێفی پارێزگاری پێشووی موسڵ، هاتنی ئه‌و هێزه‌ی سوپای توركیا سه‌ركۆنه ده‌كه‌ین و به ده‌ستێوه‌ردانی له كاروباری ناوخۆی عێراقی له قه‌ڵه‌م ده‌ده‌ین".
ئه‌دیب داواشیكرد حكوومه‌تی عێراق "هه‌ڵوێستی توند" به‌رامبه‌ر ئه‌و ده‌ستتێوه‌ردانه سه‌ربازییه بنوێنێت، به گوێره‌ی به‌یاننامه‌كه له دوای ئه‌وه‌ی رووسیا "به‌ڵگه‌نامه‌ی تێوه‌گلانی توركیا به تیرۆر" بڵاوكرده‌وه.
له‌م چوارچێوه‌یه‌شدا، كامل زه‌یدی، ئه‌ندامی ئه‌نجوومه‌نی عێراق له فراكسیۆنی ده‌وڵه‌تی یاسا، له به‌یاننامه‌یه‌كدا رایگه‌یاند، پێویسته حكوومه‌تی عێراقی چاوكراوه‌تر بێت و له ئاست ئه‌و پلانگێرییانه‌دا بێت، كه رووبه‌رووی وڵات ده‌بنه‌وه. راشیگه‌یاندووه، نابێت عێراق به بڵاوكردنه‌وه‌یه‌ك به‌یاننامه‌یه‌ك له‌لایه‌ن توركیاوه كۆتایی به هه‌ڵوێسته‌كانی بهێنێت.
له‌لایه‌كی دیكه‌وه، حاكمی زاملی، سه‌رۆكی لێژنه‌ی به‌رگری له ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق رایگه‌یاند، هاتنی سوپای توركیا سه‌ره‌تای هاتنی هێزی دیكه‌ی جێگره‌وه‌ی داعشه له خاكی عێراق.
هه‌روه‌ها نووسینگه‌ی راگه‌یاندنی حه‌یده‌ر عه‌بادی، سه‌رۆكوه‌زیرانى عێراق له راگه‌یه‌نراوێكدا ئاماژه‌ی به‌وه كردووه، ئێستا سوپای توركیا له‌نێو خاكی عێراقدا جێگیربوونه، به گوته‌ی ئه‌وان، ئه‌وه‌ش پێشێلكردنی سه‌روه‌ری خاكی عێراقه.
له به‌یاننامه‌كه‌شدا هاتووه: "نزیكه‌ی 1200 سه‌ربازی توركیا گه‌یشتوونه‌ته ده‌وروبه‌ری شاری موسڵ بۆ شه‌ڕكردن له دژی داعش و له ده‌وروبه‌ری شارۆچكه‌ی به‌عشیقه‌ی سه‌ر به پارێزگای مووسڵ بڵاوه‌یان كردووه".
هه‌روه‌ها هه‌یسه‌م جبوری، سه‌رۆكی فراكسیۆنی كه‌فائات له په‌رله‌مانی عێراقی، داوای له حكوومه‌تی عێراق كردووه، مۆڵه‌تی 24 كاتژمێر بدات به‌و هێزه‌ی توركیا بۆ ئه‌وه‌ی خاكی عێراق جێبهێڵێت و گوتی: "پێویسته سه‌رۆكی هێزه چه‌كداره‌كان له‌رێگای خێزی ئاسمانی و سوپاوه ئه‌و هێزه بۆردومان بكات و سزای سه‌ختی ئه‌و لایه‌نانه‌ش بكات، یارمه‌تی ئه‌و هێزانه‌ی داوه، بێنه ناوچه‌كه".
فراكسیۆنی به‌در له په‌رله‌مانی عێراق، له به‌یاننامه‌یه‌كدا سه‌رسوڕمانی خۆی نیشانداوه له به‌رامبه‌ر ئه‌و كه‌سانه‌ی كه بۆ هاتنی ژماره‌یه‌ك سه‌ردانیكه‌رانی ئێران بۆ "شوێنه پیرۆزه‌كانی كه‌ربه‌لا" دنیایان پڕ كردووه، به‌ڵام له ئاست هاتنی سوپای توركیا بۆ عێراق، بێده‌نگییان هه‌ڵبژاردووه.