به‌ڤیدیۆ.. رووسیا گرته ڤیدیۆیی بۆردومانكردنی مۆڵگه‌كانی داعش بڵاوده‌كاته‌وه
له ماوه‌ی هه‌فته‌یه‌كدا رووسیا 1500 مۆڵگه‌ی داعشی كردووه‌ته ئامانج
K24 - مۆسكۆ:
به گوێره‌ی ئه‌و زانیارییانه‌ی ئاژانسه‌كانی هه‌واڵی رووسیا بڵاویانكردووه‌ته‌وه، رووسیا له‌ماوه‌ی یه‌ك هه‌فته‌دا 1458 مۆڵگه‌ی داعشی له سووریا بۆردومانكردووه.
وه‌زاره‌تی به‌رگری رووسا له‌سه‌ر ماڵپه‌ڕی تایبه‌تی خۆی له‌سه‌ر تۆڕی ئینته‌رنێت بڵاویكردووه‌ته‌وه، فڕۆكه جه‌نگییه‌كانی وڵاته‌كه‌ی، له ماوه‌ی هه‌فته‌یه‌كدا 431 هێرشی ئاسمانییان ئه‌نجامداوه و 1458 مۆڵگه‌ی داعشیان بۆردومانكردووه.
هاوكات چه‌ند گرته‌یه‌كی ڤیدیۆییشی بڵاوكردووه‌ته‌وه، كه فڕۆكه جه‌نگییه‌كانی رووسیا، مۆڵگه‌كانی داعش له‌سه‌ر زه‌وی ده‌كه‌نه ئامانج.
به گوێره‌ی زانیارییه‌كانیش، فڕۆكه حهنگییه رووسییه‌كان، مۆڵگه‌كانی داعشیان له پارێزگاكانی حه‌له‌ب، ئیدله‌ب، لازقیه، حه‌ما، حیمس، ره‌ققه و دێرئه‌لزوور بۆردومانكردووه.
ئه‌نجوومه‌نی یه‌كێتی رووسیا (دۆما) بۆ یه‌كه‌مجار له رۆژی چوار شه‌ممه‌ی (30.9.2015) رێگای به سوپای وڵاته‌كه‌یدا، بۆ ئه‌وه‌ی له ده‌ره‌وه‌ی خاكی رووسیا كرده‌وه‌ی سه‌ربازی ئه‌نجامبدات، له هه‌مان رۆژدا فڕۆكه جه‌نگییه‌كانی ئه‌و وڵاته، یه‌كه‌م گورزی ئاسمانییان له دژی داعش له‌نێو خاكی سووریادا وه‌شاند.
به‌شێك له وڵاتانی ئه‌وروپا و ئه‌مه‌ریكا و وڵاته عه‌ره‌بیه‌كان ره‌خنه‌یان له‌و هه‌نگاوه‌ی رووسیا گرت و رایانگه‌یاند، رووسیا له گورزه ئاسمانییه‌كان ئۆپۆزیسیۆنی میانڕه‌وی سووریا ده‌كه‌نه ئامانج، نه‌ك مۆڵگه‌كانی داعش.