به ڤیدیۆ.. حاكم حه‌مدی گلی: عێراق له سه‌رده‌می میلیشیاتدا ده‌ژی
K24 - هه‌ولێر:
شاره‌زایی بواری سه‌ربازی، سه‌باره‌ت به ده‌ستپێكردنی هه‌لمه‌تی وڵاتانی ئه‌وروپا، له فروانكردنی هه‌ڵمه‌ته سه‌ربازییه‌كانی بۆ سه‌ر داعش رایگه‌یاند، دوای هێرشه‌كه‌ی پاریس، وڵاتانی ئه‌وروپا كه‌وتوونه‌ته خۆیان و هه‌وڵی ده‌ده‌ن ئه‌و هه‌ڕه‌شه له‌سه‌ر خۆیان دوور بخه‌نه‌وه.
حاكم حه‌مدی گلی، شاره‌زای بواری سه‌ربازی رایگه‌یاند، زۆربه‌ی قوربانییانی په‌لاماره‌كانی داعش له وڵاتانی ئه‌وروپا، هاووڵاتی مه‌ده‌نیین، له هه‌مانكاتدا ئاماژه‌ی به‌وه‌شكردووه تا ئێستا هاوكێشه‌كه له به‌رژه‌وه‌ندی داعشه نه‌ك هاوپه‌یمانی نێوده‌وڵه‌تی.
ئاماژه‌ی به‌وه‌شكرد، تا ئێستا سوپای عێراق به هاوكاری هاوپه‌یمانی نێوده‌وڵه‌تی نه‌یتوانیوه رومادی رزگار بكات، روونیشكرده‌وه كه پێشمه‌رگه به "ئازایه‌تی خۆی" توانیویه‌تی سه‌ركه‌وتن به‌سه‌ر چه‌كدارانی داعشدا به‌ده‌ست بهێنێت.
له به‌رامبه‌ر لێدوانه‌كانی عه‌بادی، كه راگه‌یاندبوو عێراق پێویستی به هێزی زه‌مینی وڵاتان نییه، رایگه‌یاند، شتێك نه‌ماوه به‌ناوی سوپای عێراق و ئێستا وڵات له‌سه‌رده‌می میلیشیات ده‌ژی.
راشیگه‌یاند ئه‌وه‌ی له میدیاكان ده‌تورێت ته‌نها موجامه‌له‌یه و هیچ دامه‌زراوه‌یه‌كی سیسته‌می سه‌ربازی نه‌ماوه.