بەهۆی بەفرەوە كوردستان سپی پۆشیی

لە باكوور ئاستەنگی ھاتووچۆ دروستبووە

K24- ھەولێر

وەك پێشتر چاوەڕوانكرابوو شەپۆلێكی بەفر بارین باکوور و رۆژهەڵات و باشووری كوردستانی گرتەوە و لە باکووری کوردستان بەهۆی بەفرەوە ئاسەتەنگی هاتووچۆ سەریهەڵداوە.

بەیانیی ئەمڕۆ شەپۆلێكی بەفر بارین باشوور و باكوور و رۆژھەڵاتی كوردستانی گرتەوە و ئەم رووداوە بۆ یەکجارە لەو چەند ساڵە روودەدات و لە وەرزی پایز لە نێو چەند شارێكیدا بەفر ببارێ لە ھەندێك دەڤەریش بەفر ئاستەنگی بۆ ھاتووچۆی ئۆتۆمبێل دروستكردووە.

هاوکات شەپۆلێکی بەفر بارین ناوەندی شاری ھەولێریشی گرتەوە. پارێزگای سلێمانی بەھۆی بەفر بارینەوە، پۆلیس ھاتووچۆی لە چەند ناوچەیەکی شارەکە بەشێوەیەکی کاتیی راگرت.

دارا حەسەن، بەڕێوەبەری كەشناسیی سلێمانی بە (كوردستان24)ی راگەیاند: "ئەم شەپۆلەی بەرفر بارینە ھەر ئەمڕۆ بەردەوام دەبێت".

لە دوو رۆژی رابردوو شەپۆلی بەفر بارین باكووری كوردستانی گرتەوە و بەهۆیەوە ئاستەنگی هاتووچۆ لە زیاتر لە هەزار گوندی باکوور سەریهەڵدا.

بە پێی زانیارییەكان لە چەند شار و شارۆچكەیەكی رۆژھەڵاتی كوردستانیش بەهۆی بارینی بەفرێکی زۆر ئاستەنگی ھاتووچۆ سەریهەڵداوە و دەوامی زۆربەی قوتابخانەكانی پەكخستووە، بە تایبەتی لە سنووری پارێزگاكانی ئیلام.