لە ھێرشێكی خۆكوژیدا پارێزگاری عەدەن كوژرا
K24
جەعفەر محەممەد سەعەد، پارێزگاری عەدەنی یەمەن ئەمڕۆ لە رۆژئاوای شاری عەدەن لە هێرشێکدا کرایە ئامانج و کوژرا.
بەپێی سەرچاوەكان لە یەمەن ھێرشبەران بە موشەك پارێزگاری عەدەنیان کردووەتە ئامانج و هێرشەکە بووەتە هۆی کوژرانی شەش لە پاسەوانانی پارێزگاری عەدەن. و تا ئێستا ھیچ لایەنێك بەرپرسیارێتی خۆی لەم هێرشە رانەگەیاندوە.
عەدەن دوەمین گەورەترین شاری یەمەنە و پایتەختی باشووری ئەو وڵاتەیە.
جەعفەر محەممەد سەعەد، پارێزگاری عەدەن