به ڤیدیۆ: ڕاپۆرتێكی K24 تایبه‌ت به ئاماده‌كارییه‌كانی یانه‌ی ئارارات
K24 ـ هه‌ولێر
له ڕاپۆرتێكی مه‌یدانیدا كوردستان 24 یانه‌ی ئاراراتی به‌سه‌ر كرده‌وه و ئاماده‌كاری و ئامانجی یانه‌كه بۆ وه‌رزی نوێی خولی نایابی تۆپی پێی كوردستان ده‌خاته ڕوو.
ئه‌مرۆ یه‌كشه‌ممه، 6 كانوونی یه‌كه‌م/ دیسه‌مبه‌ری 2015، له ڕاپۆرتێكی K24، سه‌مه‌د جه‌وهه‌ر ڕاهێنه‌ری یانه‌ی ئارارات باس له بارودۆخی یانه‌كه‌ی ده‌كا و سه‌ره‌ڕای ئه‌و گله‌یی له ئاماده‌كارییه‌كانی تیپه‌كه‌ی هه‌یه، به‌ڵام به نیازی ئه‌وه‌یه هه‌مان ئه‌و ده‌ستكه‌وته‌ی كه پێشتر وه‌ك ڕاهێنه‌ر بۆ یانه‌ی هه‌ندرێنی برده‌وه ئه‌مساڵ له‌گه‌ڵ یانه‌ی ئاراراتی شارۆچكه‌ی پیرمام دوورباره‌ی بكاته‌وه.
له‌م ڕاپۆرته ڤیدیۆییه‌ی په‌یامنێری كوردستان 24 ده‌رباز ئه‌حمه‌د ورده‌كاری زیاتر له باره‌ی بۆچوونی ڕاهێنه‌ر و سه‌رپه‌رشیتار و یاریزانانی یانه‌كه بزانه...