رووسيا به‌و ماوه كه‌مه چۆن توانى ره‌وشه‌كه بگۆڕێت
K24 – مۆسكۆ:
گۆڤارى ئه‌مريكايى "ناشناڵ ئه‌نترێست" پێنج هه‌نگاوى رووسياى هه‌ژمار كردووه، كه بوونه‌ته هۆى ئه‌نجامدانى گۆڕانكارى ريشه‌يى له ره‌وشى سووريادا.
هه‌نگاوى يه‌كه‌م: ناردنى فڕۆكه‌ى سيخۆى 24 بۆ ناوچه‌كه. (نووسه‌رى بابه‌ته‌كه سه‌رسامى خۆى به فڕۆكه رووسياييه‌كه ده‌ربڕيوه).
هه‌نگاوى دووه‌م: ناردن و دامه‌زراندنى سيستمى به‌رگرى مووشه‌كى ناسراو به ئێس 400، له‌و رێگه‌يه‌شه‌وه رووسيا به ته‌واوى ئاسمانى سووريايى كۆنترۆڵ كرد.
هه‌نگاوى سێيه‌م: به‌گه‌ڕخستنى هه‌وڵى ديپلۆماتيى بۆ بوژاندنه‌وه‌ى رژێمى سووريا و گيانخستنه‌وه به‌ر داهاتووى به‌شار ئه‌سه‌د.
چواره‌م: دابينكردنى هه‌موو جۆره ئامێرێكى پێشكه‌وتووى سيخوڕى و چاودێرى بۆ سوپاى ئه‌سه‌د.
پێنجه‌م: ئه‌زموون و شاره‌زايى سه‌رباز و ئه‌فسه‌رانى سوپاى رووسيا.
به راى گۆڤاره‌كه، ئه‌و پێنج هۆكاره وايانكردووه، له ماوه‌يه‌كى كه‌متر له مانگێكدا رووسيا هاوكێشه سياسى و سه‌ربازييه‌كانى پرسى سوورياى له ئاستى جيهان و ناوچه‌كه گۆڕى.