گووتی گاڵته به پیكێ و بارسێلۆنا ده‌كا
K24 ـ ژووری هه‌واڵ
پێشتر جیرارد پیكێ به‌هۆی ده‌ركردنی ڕیال مه‌درید له جامی شای ئیسپانیا گاڵته‌ی به‌و یانه‌یه كرد، ئێستایش یاریزانێكی پیشووی یانه‌ی ڕیال وه‌ك وه‌ڵامێك بۆ ئه‌و یاریزانه گاڵته به بارسێلۆنا ده‌كاته‌وه.
ئه‌مڕۆ یه‌كشه‌ممه، 6 كانوونی یه‌كه‌م/ دیسه‌مبه‌ری 2015، له ماڵپه‌ری Goalـی ئینگلیزی‌دا هاتووه كه خۆزێ ماریا گووتی یاریزانی پێشووی یانه‌ی ڕیال مه‌درید پیرۆزبایی ئه‌و تاكه خاڵه له یانه‌ی بارسێلۆنا ده‌كا.
گووتی له تویته‌ر پۆستێكی كردووه كه به زمانی ئیسپانی پیرۆزبایی له یانه‌ی بارسێلۆنا ده‌كا و خۆشحاڵی خۆشی به‌و ئه‌نجامه‌ی یانه‌كه ده‌رده‌بری كه به‌هۆیه‌وه جیاوازی خاڵه‌كانی نێوان بارسێلۆنا و ڕیال مه‌درید له 6 خاڵه‌وه بۆ 4 خاڵ كه‌مبۆوه.
ئه‌م ده‌ربڕینه‌ی گوتی، وه‌ك كاردانه‌وه‌یه‌كه له دژی پیكێ كه پێشتر به‌هۆی به‌شداری پێكردنی دینیش چێرشیف كه به‌هۆیه‌وه ڕیال مه‌درید له پاڵه‌وانیه‌تییه‌كه ده‌ركرا گاڵته‌ی به یانه‌ی شاهانه كرد.
یانه‌ی بارسێلۆنا له‌م هه‌فته‌یه‌دا له ده‌ره‌وه‌ی یاریگه‌ی خۆی به گۆڵێك له‌گه‌ڵ یانه‌ی ڤالێنسیا یه‌كسان بوو، هه‌ڵبه‌ت هه‌ر له خانه‌ی یه‌كه‌م به 34 خاڵ مایه‌وه، له‌و كاته‌ی یانه‌ی ئاتله‌تیكۆ مه‌دریدیش كه به 2 گۆڵی بێوه‌ڵام له یانه‌ی گرانادای برده‌وه جیاوازییه‌كانی بۆ 2 خاڵ له‌گه‌ڵ پێشه‌نگی ڕیزبه‌ندییه‌كه كه‌مكرده‌وه و خاڵه‌كانیشی بۆ 32 خاڵ به‌رز كرده‌وه، له‌و كاته‌ی یانه‌ی ریال مه‌دردیش كه ئه‌م هه‌فته‌یه گۆڵبارانی یانه‌ی خیتافی هاوشاری كرد خاڵه‌كانی له خانه‌ی سێیه‌م گه‌یانده 30 خاڵ.