كورد ده‌چێته‌ كتێبى گينسه‌وه‌

به‌هۆى تابلۆيه‌كى مسته‌فا بارزانييه‌وه‌يه‌

 

لە شاری دوبەی، تابلۆیەكی گەورەی سه‌ركرده‌ى كورد "مستەفا بارزانیی" نمايشكرا كە بەهۆی ئەو ماددانەی تابلۆكەی لێ‌ دروست كراوە، لە كتێبی (گینس) بۆ ژمارە پێوانەییەكان تۆمار كرا.

ئه‌مشه‌و يه‌كشه‌ممه‌ 6ى كانوونى يه‌كه‌مى ساڵى 2015 لە مه‌راسيمێكى تايبه‌تدا له‌ شاری دوبەی پايته‌ختى ئابووریى میرنشینی ئيمارات، تابلۆيه‌كى مستەفا بارزانیی، سەركردەی كورد نمايشكرا.

به‌گوێره‌ى ئه‌و زانياريانه‌ی ده‌ستى په‌يامنێرى (K24) له‌ دوبه‌ى كه‌وتوون‌، تابلۆكە له‌ لایەن "سیروان بارزانی"، بەرپرسی میحوەری گوێڕ – مەخمووری هێزەكانی پێشمەرگەی كوردستانەوە سپۆنسەر كراوە و لە لایەن ژیمان مەحموود، بەڕێوەبەری ژیمان گرووپ جێبەجێ کراوە، هەر دوای نمايشكردنى تابلۆكەش، بڕوانامەی تایبەت بە تۆماركردنی تابلۆكە لە نێو كتێبی (گینس) بۆ ژمارە پێوانەییەكان، له‌ لايه‌ن نوێنه‌رى رۆژهه‌ڵاتى ناوه‌ڕاستى گينسه‌وه‌ بە سیروان بارزانیی دراوە.

تابلۆكە لە 4 ملیۆن و 500 هەزار پارچە كریستاڵ دروست كراوە كە درێژییەكەی 6 مەترە و پانییەكەشی 5 مەتر دەبێت.