وەزیری دەرەوەی ئەڵمانیا سەردانی هەولێر دەکات

شتاینمایەر ئەمڕۆ گەیشتە بەغدا

K24

وەزیری دەرەوەی ئەڵمانیا ئەمڕۆ گەیشتە بەغدا بە مەبەستی تاوتوێكردنی پرسی شەڕی دژی داعش و بڕیارە ئەمشەو بگاتە هەولێر.

فڕانك واڵتەر شتاینمایەر، وەزیری دەرەوەی ئەڵمانیا بەسەردانێكی ئاشكرانەكراو ئەمڕۆ گەیشتە بەغدا و بڕیارە چاوی بە فوئاد مەعسوم، سەرۆك كۆماری عێراق وحەیدەر عەبادیی، سەرۆك وەزیرانی عێراق بکەوێ بۆ تاوتوێكردنی شەڕی دژی داعش.

هاوکات سەرچاوەیەکی باڵای حکوومەتی هەرێمی کوردستان بە (کوردستان٢٤)ی راگەیاند کە: بڕیارە وەزیری دەرەوەی ئەڵمانیا ئەمشەو بگاتە هەولێر و سبەی بەرنامەی کارەکانی لە هەرێمی کوردستان دەستپێبکات.

ئەمە لە کاتێکدایە لەگەڵ دەستپێکردنی شەڕی دژی داعش ئەڵمانیا دەستپێشخەر بوو لە هاوکاریکردنی هێزی پێشمەرگە بە چەک و پێداویستیی سەربازیی.