سەرۆكی ھەرێمی كوردستان سەردانی توركیا دەكات

مەولوود چاویش ئۆغلۆ، وەزیری دەرەوەی توركیا رایگەیاند مەسعوود بارزانیی، سەرۆكی ھەرێمی كوردستان لەم ھەفتەیەدا سەردانی توركیا دەكات.

K24

مەولوود چاویش ئۆغلۆ، وەزیری دەرەوەی توركیا رایگەیاند مەسعوود بارزانیی، سەرۆكی ھەرێمی كوردستان لەم ھەفتەیەدا سەردانی توركیا دەكات.

مەولوود چاویش ئۆغلۆ  لە لێدوانێكی رۆژنامەوانیدا راشیگەیاند کە: "بڕیارە سەرۆکی هەرێمی کوردستان لە سەردانەكەیدا بۆ ئەنقەرە دوا پێشھاتە سیاسیی و ئەمنییەكانی ناوچەكە لەگەڵ بەرپرسانی باڵای تورکیا تاوتوێ بکات".

ھەرچەندە ئامانجی سەرەکی سەردانەکەی سەرۆکی هەرێمی کوردستان بۆ ئەنقەرە ئاشكرا نەكراوە، بەڵام پێشبینی دەکرێ بارزانیی لە ئەنقەرە چاوی بە سەرۆك كۆمار و سەرۆك وەزیرانی توركیا بكەوێت.

سەردانەكەی مەسعوود بارزانیی بۆ توركیا لە كاتێكدایە كە رەوشی سیاسیی ناوچەكە بە گشتیی لە بارودۆخێكی خراپدایە و بەهۆی جێگریبوونی هێزێکی تورکیا لە نزیکی شاری مووسڵ پەیوەندیی نێوان ئەنقەرە و بەغدا بە دۆخی هەستیاردا تێدەپڕێ.