شیمشەک: ئەگەر هەیە ناکۆکییەکان لەگەڵ رووسیا 9 ملیار دۆلار زیان بە تورکیا بگەیەنن

جێگری سەرۆک وەزیرانی تورکیا رایگەیاند ئەگەر رووسیا بەجارێ پەیوەندییەکانی لەگەڵ تورکیا ببڕێ ئەوە نزیکەی 9 ملیار دۆلار زیان بە تورکیا دەگەیەنێ.

K24

محەممەد شیمشەک، جێگری سەرۆک وەزیرانی تورکیا رایگەیاند ئەگەر رووسیا بەجارێ پەیوەندییەکانی لەگەڵ تورکیا ببڕێ ئەوە نزیکەی 9 ملیار دۆلار زیان بە تورکیا دەگەیەنێ.

محەممەد شیمشەک لە لێدوانێکدا راشیگەیاند: "پێشبینی زۆر نەرێنی ئەوەیە رووسیا بەجارێ پەیوەندییەکانی لەگەڵ تورکیا ببڕێ، ئەمەش دەبێتە هۆی گەیاندنی نزیکەی 9 ملیار دۆلار زیان بە تورکیا".

جێگری سەرۆک وەزیرانی تورکیا گوتیشی: "ئەگەر هەیە ناکۆکییەکانی ئێستا ببنە هۆی دابەزینی داهاتی ساڵانەی تورکیا بە رێژەی 0.4%".

جێگری سەرۆک وەزیرانی تورکیا ئاماژەشی کرد کە: "ئەگەر هەیە حکوومەتی تورکیا هەنگاو بنێ لەبارەی پلاندنان بۆ زیادکردنی مووچە، بەڵام ئامادە نییە تێچوو ئەو زیادکردنە بە تەواوی لە ئەستۆ بگرێ".

ئەمە لە کاتێکدایە دوای خستنەخوارەوەی فڕۆکەیەکی جەنگاوەری رووسیا لە لایەن فڕۆکەیەکی تورکیاوە لە ئاسمانی سنووری هاوبەشی تورکیا لەگەڵ سووریا، رووسیا چەند سزایەکی ئابووریی بەسەر کۆمپانیا و کەلوپەلی تورکیادا سەپاند.

 

K24: Ntv