په‌رله‌مانی عێراق داوای لێپرسینه‌وه له عه‌بادی ده‌كات
K24 - به‌غدا:
دادگای باڵای ئیتیحادی رایگه‌یاندووه كه لێپرسینه‌وه له ده‌سته‌ی سه‌رۆكایه‌تی ئه‌نجوومه‌نی وه‌زیران له په‌رله‌مان، پێویستی به واژۆی 25 ئه‌ندام په‌رله‌مان و وه‌رگرتنه‌وه‌ی متمانه‌ی پێویستی به ده‌نگی زۆرینه‌ی ره‌های ئه‌ندامانی په‌رله‌مان هه‌یه.
له به‌یاننامه‌یه‌كدا، عه‌بدولستار به‌یره‌قدار، گوته‌بێژی دادگای باڵای ئیتیحادی عێراق ئه‌مڕۆ دووشه‌ممه (7.12.2015) گوتی: "دادگای ئیتیحادی له ناوه‌ڕۆكی داواكه‌ی سه‌رۆكایه‌تی په‌رله‌مانی عێراقی كۆڵیوه‌ته‌وه، كه تێیدا داوایكردووه ئه‌و ده‌سته‌واژانه‌ی تایبه‌ت به لێپرسینه‌وه سه‌رۆك وه‌زیران له‌لایه‌ن په‌رله‌مانه‌وه كه له ماده‌كانی (61/ حه‌وته‌م - ج) و (61/ هه‌شته‌م - أ)ی ده‌ستووری عێراقیدا هاتووه".
له به‌یاننامه‌كه‌دا هاتووه: "به گوێره‌ی ماده‌كانی ده‌ستوور لێپرسینه‌وه له سه‌رۆك وه‌زیران، پێویستی به داواكارییه‌كی فه‌رمی په‌له‌مانتاران هه‌یه و ده‌بێت 25 په‌رله‌منتار واژۆی له‌سه‌ر كردبێت".
هه‌روه‌ها له به‌یاننامه‌كه‌دا هاتووه: "ئه‌گه‌ر بێت و 25 ئه‌ندام په‌رله‌مان واژۆیان له‌سه‌ر ئه‌و داواكارییه كرد و یه‌كێكیان واژۆكه‌ی كشانده‌وه، ئه‌وا به‌گوێره‌ی ده‌ستوور، ئه‌و داواكارییه ره‌تده‌كرێته‌وه".
به‌یره‌قدار له به‌یاننامه‌كه‌دا جه‌ختیشی له‌سه‌ر ئه‌وه كرده‌وه سه‌ره‌ڕای پێشكه‌شكردنی داواكارییه‌كی له‌وجۆره و به واژۆی ژماره‌ی پێویستی ئه‌ندامانی په‌رله‌مان، به‌ڵام ده‌بێت حه‌وت رۆژ به‌سه‌ر داوكارییه‌كه‌دا تێپه‌ڕێت بۆ ئه‌وه‌ی جێبه‌جێ بكرێت.
به‌یره‌قدار راشیگه‌یاندووه، داواكاری بۆ سه‌ندنه‌وه‌ی متمانه له سه‌رۆك وه‌زیران، پێویسته واژۆی 50 په‌رله‌مانتاری له‌سه‌ر بێت، واته یه‌ك له‌سه‌ر پێنجی ئه‌ندامانی په‌رله‌مان، بۆ ئه‌وه‌ی دانیشتنی په‌رله‌مانی له باره‌وه بكرێت و سه‌رۆك وه‌زیران بانگهێشت بكرێت.
ئاشكراشیكرد به ده‌نگی زۆرینه‌ی ره‌های ئه‌ندامانی په‌رله‌مان، متمانه له سه‌رۆك وه‌زیرانی ده‌سه‌نرێته‌وه و له رۆژی ئه‌و بڕیاره‌ی كه په‌رله‌مان له‌سه‌ر بنه‌مای ده‌نگدانی په‌رله‌مانتاران، سه‌رۆك وه‌زیران به ده‌ست له‌كاركێشاوه داده‌نرێت.