"ئازادكردنی شنگال گه‌وره‌ترین پێشكه‌وتنه له شه‌ڕی دژی داعش"
K24 - به‌غدا:
وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئه‌ڵمانیا له كۆنگره‌یه‌كی رۆژنامه‌وانی هاوبه‌شدا، له‌گه‌ڵ هاوتا عێراقییه‌كه‌ی رایگه‌یاند ئازادكردنی شنگال گه‌وره‌ترین پێشكه‌وتنه له شه‌ڕی دژی داعش له عێراق و هاوكارییه سه‌ربازییه‌كانیشمان به‌رده‌وام ده‌ن.
فرانك واڵته‌ر شتاینمایه‌ر، وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئه‌ڵمانیا دوای كۆبوونه‌وه‌ی له‌گه‌ڵ ئيبراهيم جه‌عفه‌ری، وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی عێراق رایاگه‌یاند، وڵاته‌كه‌ی به‌رده‌وام ده‌بێت له پێشكه‌شكردنی هاوكاری كردنی سه‌ربازی عێراق و ئازادكردنی شینگالیشی به گه‌وره‌ترین پێشكه‌وتن وه‌سفكرد له شه‌ڕی دژی داعش.
هه‌روه‌ها راشیگه‌یاند، دوای ئه‌وه‌ی په‌رله‌مانی وڵاته‌كه‌ی (بۆندستاگ) بڕیاریدا سوپای ئه‌ڵمانیا له ده‌ره‌وه‌ی خاكی وڵاته‌كه‌یاندا پرۆسه‌ی سه‌ربازی ئه‌نجام بده‌ن و له‌سه‌ر ئه‌و بنه‌مایه‌ش قه‌باره‌ی هاوكارییه سه‌ربازییه‌كانییان زیاتر ده‌كه‌ن.
هه‌روه‌ها ئاماژه‌ی به‌وه‌شكرد كه ئه‌وان ده‌زانن ئه‌و هاوكارییه له ئاستی پێویستدا نییه و رایگه‌یاند دوای بڕیاره‌كه‌ی بۆندستاگ، هاوكارییه‌كان له رووی سه‌ربازی و مرۆییه‌وه فراوانتر ده‌بێت.
روونیشی كرده‌وه، ئه‌وان جیا له پێشكه‌شكردنی هاوكارییه مرۆییه‌كان له رێگای نه‌ته‌وه‌یه‌كگرتووه‌كانه‌وه، به قه‌باره‌ی 70 ملیۆن یۆرۆش هاوكاری په‌نابه‌ران ده‌كه‌ن.
جه‌ختیشی له‌سه‌ر ئه‌وه كرده‌وه، پێویسته كار له‌سه‌ر ئه‌وه بكرێت، په‌نابه‌ران بگه‌ڕێنرێنه‌وه سه‌ر ماڵ و حاڵی خۆیان و هاوكاری ته‌ندروستییان پێشكه‌ش بكرێت.
له‌باره‌ی هاوكاریكردنی ناوچه تازه ئازادكاوه‌كانیش رایگه‌یاند، ئه‌وان ژماره‌یه‌ك نه‌خۆشخانه‌ی گه‌ڕۆك و تیمی ته‌ندروستی ره‌وانه‌ی شنگال ده‌كه‌ن.