ئه‌دیل به دزینی ئاوازێكی ئه‌حمه‌د كایا تۆمه‌تبار ده‌كرێت
K24 - هه‌ولێر:
له دوای بڵاوبوونه‌وه‌ی ئه‌لبوومی 25ی ئه‌دیلی گۆرانیبێژی به‌ریتانیا، له‌لایه‌ن كوردانی باكووری كوردستان له تۆڕی كۆمه‌ڵایه‌تی توویته‌ر، باس له دزینی یه‌كێك له ئاوازه‌كانی ئه‌حمه‌د كایا ده‌كرێت، كه 15 ساڵ به‌ر له ئێستا دایناوه.
هه‌ندێك له به‌كارهێنه‌رانی ئینته‌رنێتیش ده‌ڵێت، ئاوازی گۆرانییه‌كی ئه‌دیل به‌ناوی (ملیۆن یه‌رز ئه‌گۆ – به‌ر له ملیۆنان ساڵ)، هه‌مان ئاوازی گۆرانی (ئه‌جیلیرا توتونماك – ده‌ستگرتن به ئازاره‌كان)ی ئه‌حمه‌د كایایه، كه له ساڵی 2000 كۆچی دوایی كردووه.
به‌ڵام له‌لایه‌ن هه‌ندێك كه‌سه‌وه، گاڵته به‌و كه‌سانه ده‌كرێت، كه باس له گریمانه‌یه‌كی له‌و جۆره ده‌كه‌ن.
به‌ڵام گۆلتن كایا، هاوسه‌ری هونه‌رمه‌ندی كۆچكردوو، له لێدوانێكیدا بۆ رۆژنامه "پۆستا"ی توركی ده‌ڵێت: "له‌و باوه‌ڕه‌دا نیمه كه‌سێك له لووتكه‌ی ناوبانگدا بێت و كارێكی له‌و جۆره بكات، به‌ڵام ئه‌گه‌ر شتێكی وا هه‌بێت، ئه‌وا دزییه".
ئه‌حمه‌د كایا، هونه‌رمه‌ندێكی باكووری كوردستانه، دوای ئه‌وه‌ی له ساڵی 1999دا بڕیاریدا به زمانی كوردی گۆرانییه‌كانی تۆمار بكات، له‌لایه‌ن ده‌سه‌ڵاتی دادوه‌ری توركیاوه به‌ره‌و فه‌ره‌نسا نه‌فی كرا‌و له ساڵی 2000یشدا، به هۆی نۆره‌دڵییه‌وه كۆچی دوایی كرد.
ئه‌لبومه‌كه‌ی ئه‌دیل، به‌ناوی 25، له 20ی تشرینی دووه‌م/ نۆڤه‌مبه‌ری ئه‌مساڵدا بڵاوكرایه‌وه و به گوێره‌ی ئاماره‌كانی كۆمپانیا به‌رهه‌مهێنه‌ره‌كه‌ی، نزیكه‌ی 2 ملیۆن دانه‌ی لێفرۆشراوه و به پڕفرۆش‌ترین به‌رهه‌می هونه‌ری ئه‌مساڵ داده‌نرێت له به‌ریتانیا.