توركيا بۆ عێراق: ناكشێينه‌وه
K24 – هه‌ولێر:
عێراق له هاتنى هێزى توركيا بۆ ناو خاكه‌كه‌ى تووڕه‌يه و توركياش ده‌ڵێت ناكێشينه‌وه.
ئاژانسى رۆيته‌رز، له‌سه‌ر زارى به‌رپرسێكى باڵاى توركيا بڵاويكردووه‌ته‌وه، توركيا هێزه‌كانى له عێراق ناكێشێته‌وه، سه‌ره‌ڕاى ئه‌و هۆشدارييانه‌ى له به‌غداوه به توركيا دراوون.
ئه‌و به‌رپرسه، روونيشيكردووه‌ته‌وه، ئه‌نقه‌ره له‌گه‌ڵ وه‌زاره‌تى به‌رگرى عێراق دانووستاندن ده‌كات بۆ ئه‌وه‌ى بگه‌نه چاره‌سه‌رێكى بنه‌ڕه‌تى بۆ ئه‌و كێشه‌يه.
هه‌روه‌ها گوتى: "توركيا هه‌وڵى ئه‌وه ده‌دات ژماره‌ى هێزه‌كانى كه‌مبكاته‌وه، ئه‌گه‌ر پێويست بكات و به دانووستان بگه‌نه ئه‌و چاره‌سه‌ره".
پێنجشه‌ممه‌ى رابردوو، هێزێكى سوپاى توركيا خاكى عێراقييان به‌زاند و له نزيك شارۆچكه‌ى باشيقه‌ى سنوورى پارێزگاى نه‌ينه‌وا جێگيربوون.
گوته‌بێژى حكومه‌تى هه‌رێمى كوردستان، سه‌فين دزه‌يى له روونكردنه‌وه‌يه‌كدا، رايگه‌ياند، ئه‌و هێزه زياتر له ساڵێكه ئه‌ركى مه‌شق و راهێنانپێكردنى هێزه‌كانى پێشمه‌رگه‌يان له ئه‌ستۆ گرتووه.