له ميواندارى هه‌ولێردا پاريس ستايشى پێشمه‌رگه‌ى كرد
K24 – هه‌ولێر:
پارێزگارى هه‌ولێر، نه‌وزاد هادى رايگه‌ياند، له ميانى به‌شداريكردنى شاندنى پارێزگاى هه‌ولێر له كۆنگره‌ى تايبه‌ت به كه‌شوهه‌وا له پاريس، شاند و لايه‌نه به‌شداره‌كان ستايشى هێزى پێشمه‌رگه‌يان كرد.
نه‌وزاد هادى، له ميانى به‌شداريكردنى له گه‌شتى هه‌واڵه‌كانى كاتژمێر 07:00ى رۆژى 7ى كانوونى يه‌كه‌م/ ديسه‌مبه‌رى 2015، گوتى: "پارێزگاى هه‌ولێر وه‌ك يه‌كێك له شاره گه‌وره‌كانى جيهان، به‌شدارى له كۆنگره‌ى كه‌شوهه‌وا كرد له شارى پاريس و له ميانى ديدارى شانده‌كانى به‌شداربووشدا پرسى تيرۆر و شانازييه‌كانى هێزى پێشمه‌رگه ته‌وه‌رى سه‌ره‌كى بوون و شانده‌كانى به‌شداربوو، ستايشى پێشمه‌رگه‌يان كرد".
گه‌شتى هه‌واڵه‌كانى كاتژمێر 07:00 تايبه‌ته به رووماڵى پرسه گرنگه‌كانى رۆژ و دلۆڤان عيماده‌ددين، هه‌موو رۆژێك، جگه له رۆژانى هه‌ينى پێشكه‌شى ده‌كات.
به ڤيديۆ.. ده‌قى وته‌كانى پارێزگارى هه‌ولێر: