شاره‌زايه‌كى ئه‌مريكايى: گۆڕانكارييه‌كان له به‌رژه‌وه‌ندى كوردن
K24 – هه‌ولێر:
شاره‌زا له كاروبارى رۆژهه‌ڵاتى ناوه‌ڕاست، دێڤد پۆڵۆك، رايگه‌ياند، رووسيا و ئێران به كه‌وتنى ئه‌سه‌د شكستده‌هێنن و ئه‌و شكسته‌ش قبوڵ ناكه‌ن. له باره‌ى كورديشه‌وه گوتى: "نه‌خشه‌ى ناوچه‌كه ده‌گۆڕێت و ره‌وشه‌كه له به‌رژه‌وه‌ندى كورده".
له ميانى به‌شداريكردنى له گه‌شتى هه‌واڵه‌كانى كاتژمێر 07:00ى رۆژى 7ى كانوونى يه‌كه‌م/ ديسه‌مبه‌رى 2015 و له وه‌ڵامى پرسيارى بێژه‌رى پێشكه‌شكارى هه‌واڵه‌كان، دلۆڤان عيماده‌ددين، دێڤد پۆڵوك گوتى: "هه‌موومان به‌رژه‌وه‌ندييه‌كى هاوبه‌شمان هه‌يه و پێويسته شه‌ڕى داعش بكه‌ين. ئه‌مريكا پێى باشه عێراق و توركيا و هه‌رێمى كوردستان هيچ گرژييه‌ك له نێوانياندا روو نه‌دات".
گوتيشى: "پێده‌چێت توركيا به بێ هه‌ماهه‌نگى له‌گه‌ڵ حكومه‌تى عێراق هێزى ره‌وانه‌ى ناوچه‌كه كردبێت و ئه‌وه‌ش گرژى درووستكردووه و باشتر وايه توركيا به فه‌رمى داوا له به‌غدا بكات ره‌زامه‌ندى له‌سه‌ر ناردنى ئه‌و هێزانه پێبدات".
سه‌باره‌ت به هاتنه‌ناوه‌وه‌ى رووسيا بۆ پشتيوانيكردنى به‌شار ئه‌سه‌د، پۆڵۆك، گوتى: "رووسه‌كان ته‌نيا بۆ پشتيوانيكردنى ئه‌سه‌د هاتوون و ئامانجييان له‌ناوبردنى داعش نييه، هێنده‌ى ده‌يانه‌وێت ئه‌سه‌د وه‌ك ديكتاتۆرێك له ناوچه‌كه زيندوو بكرێته‌وه و به‌و هۆيه‌وه ئه‌وان داعشييان به‌هێزتر كردووه".
هه‌روه‌ها گوتى: "ئه‌و ده‌ستتێوه‌ردانه‌ى رووسيا ره‌وشه‌كه‌ى خراپتر كردووه و دڵنياش نييم بتوانيين به ئاسانى بزانيين له رووسيا تێبگه‌ين، به تايبه‌تى له خودى ڤلاديمێر پۆتين، به‌ڵام ئه‌وه‌ى روونه ئه‌وه‌يه رووسيا و خودى پۆتين ئه‌سه‌ديان لا مه‌به‌سته و ده‌يانه‌وێت بمێنێته‌وه".
ئه‌و شاره‌زايه‌ى كاروبارى خۆرهه‌ڵاتى ناوه‌ڕاست بۆ كوردستان 24 ئه‌وه‌شى روونكرده‌وه، "رووسيا و ئێران به هه‌ر نرخێك بێت ده‌يانه‌وێت ئه‌سه‌د له ده‌سه‌ڵات بمێنێته‌وه و پێيان وايه كه‌وتنى ئه‌سه‌د شكستهێنانى پڕۆژه‌كانييانه و به ئاشكراش ئێرانييه‌كان وتويانه ئه‌سه‌د هێڵى سووره و خودى پۆتينيش ئه‌وه‌ى وتووه".
سه‌باره‌ت به رۆڵى سعوودييه، ئه‌و شاره‌زايه ره‌تيكرده‌وه سعوودييه بتوانێت ئه‌و رۆڵه‌ى له يه‌مه‌ن ده‌يگێڕێت، له سوورياش هه‌يبێت.
له باره‌ى كورديشه‌وه، گوتى: "به‌ڵێ نه‌خشه‌ى سياسى ناوچه‌كه ده‌گۆڕێت و كورده‌كان سوودمه‌ند ده‌بن له‌و ره‌وشه نوێيه و ئێستاش هاوكارى و پشتيوانى سياسى و سه‌ربازى بۆ كورده‌كان له ئارادايه".
دێڤد پۆڵۆك، نيگه‌رانيشى له‌وه ده‌ربڕى كه ره‌وشى سياسى و ئه‌منى له باكوورى كوردستان ئاڵۆز بووه و به پێويستى زانى له توركياش پرۆسه‌ى چاره‌سه‌رى پرسى كورد بێته‌وه به‌رباس و ئه‌و كێشه‌يه به رێگه‌ى ئاشتيى چاره‌سه‌ر بكرێت.