هۆكاری نه‌گه‌ڕانه‌وه‌ی ناوی به‌شێك له خوێندكاران له زانكۆ و په‌یمانگاكان بزانه
K24: هه‌ولێر:
گوته‌بێژی وه‌زاره‌تی خوێندنی باڵا و توێژینه‌وه‌ی زانستی رایگه‌یاند، به‌شێك له‌وانه‌ی كه ناوه‌كانییان نه‌گه‌ڕاونه‌ته‌وه به‌هۆی كه‌می هه‌ڵبژاردن و هه‌ڵه پڕكردنه‌وه‌ی فۆڕمی زانكۆ لاینه‌وه بووه.
عه‌باس ئه‌كره‌م، گوته‌بێژی وه‌زاره‌تی خوێندنی باڵا و توێژینه‌وه‌ی زانستی، له میانی به‌شداریكردنی له به‌رنامه‌ی باسی رۆژی كوردستان 24، رایگه‌یاند، نزیكه‌ی 59 هه‌زار قوتابی زانكۆلاینیان پڕكردووه‌ته‌وه و له‌و ژماره‌یه‌ش ته‌نها 34 هه‌زارییان وه‌رگیراون.
له باره‌ی دواكه‌وتنی راگه‌یاندنی ناوی وه‌رگیراون، روونی كرده‌وه، ئه‌وان پابه‌ند به ته‌واو بوونی تاقیكردنه‌وه‌كانی پۆلی شه‌ش، كه له‌لایه‌ن وه‌زاره‌تی په‌روه‌رده بۆیان ره‌وانه ده‌كرێت.
هه‌روه‌ها ئاشكرایكرد نزیكه‌ی 62 هه‌زار قوتابی پۆلی شه‌شی ئاماده‌یی ته‌واوكردووه و ئه‌وه‌ش كارێكی ئه‌سته‌مه هه‌موو ئه‌و قوتابییانه له زانكۆی و په‌یمانگا حكومییه‌كان وه‌ربگیرێن.
جه‌ختیشی كرده‌وه ئه‌مساڵ به به‌راورد به ساڵی پار، چه‌ندین به‌شی نوێ له زانكۆ و په‌یمانگاكانی هه‌رێمی كوردستان كراونه‌ته‌وه، بۆ ئه‌وه‌ی زۆرترین رێژه‌ی قوتابییان وه‌ربگیرێن.