كۆشكی سپی: رێگە گرتن لە موسڵمانان دوورە لە بەھاكانی ئەمریكا
كۆشكی سپی ئەمریکا رایگەیاند رێگە گرتن لە ھاتنی موسڵمانان بۆ نێو خاكی ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا دوورە لە بەها و رێساكانی ویلایەتە یەکگرتووەکان.
دوای ئەوەی دۆناڵد ترامپ، كاندیدی كۆمارییەكان بۆ سەرۆكایەتی ئەمریكا رایگەیاند: پێویستە رێگە نەدرێ موسڵمانان پێ بنێنە نێو خاکی ئەمریکا تا ئەو كاتەی تێروانینی موسڵمانان بۆ ئەمریكا دیار دەکرێت.
لە بەرامبەر گوتەکانی ترامپ، كۆشكی سپی رایگەیاند: رێگەگرتن لە ھاتنی موسڵمانان بۆ ئەمریكا دوورە لە یاسا و بەھاكانی ئەمریكا.
ئەو گوتانەی کاندید کۆمارییەکان داوی هێرشێک هات کە دوو چەکداری موسڵمان لە دووی ئەم مانگە کردیانە سەر ناوەندێكی پزیشكیی لە باشووری ویلایەتی كالیفۆرنیا و بوونە ھۆی کوژرانی 14 كەس و بریندرابوونی 17ی دیکە.