وەرزش تەمەنی بەساڵاچوان درێژ دەكات

بەپێی لێكۆڵینەوەیەكی پزیشكی رێگەکردن و مەلەكردن و لێخورینی پاسكیل بۆ كەسانی بەساڵاچوو دەبێتە هۆی تەمەن درێژبوونیان.

بەپێی لێكۆڵینەوەیەكی زانستیی پزیشكانی فەرەنسا كە لەسەر كەسانی سەرووی تەمەن 60 ساڵیان ئەنجامداوە، ئەو بەساڵاوانەی رۆژانە بۆ ماوەی 15 خوولەک وەرزش دەكەن یاخود جوڵەی مامناوەند دەكەن ئەوە رێژەی ئەگەری گیان لە دەستدانیان بە 27% بە بەراورد بەو بەساڵاچوانەی کە وەرزش ناکەن كەمترە.

بۆیە ئەو پسپۆڕانە ئامۆژگاریی بە ساڵاچوان دەكەن رۆژانە وەرزش بکەن بۆ ئەوەی تەمەنیان درێژتر بێ.