جه‌عفه‌ری: كشانه‌وه‌ی هێزه‌كانی توركیا بۆ راوێژكاره سه‌ربازییه‌كان نییه
K24 - به‌غدا:
وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی عێراق رایگه‌یاند، مۆڵه‌تی 48 كاتژمێر بۆ كشانه‌وه‌ی هێزه‌كانی توركیا له ده‌وروبه‌ری پارێزگای موسڵ، راوێژكاره سه‌ربازییه‌كانی ئه‌و وڵاته ناگرێته‌وه كه مه‌شق به حه‌شدی نیشتمانی ده‌كه‌ن، كه هێزێكی سوننه ئایینزای پارێزگاكه‌یه.
ئیبراهیم جه‌عفه‌ری، وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی عێراق، گوتی: "راوێژكاری سه‌ربازی چه‌ندین وڵات له عێراقدا هه‌ن و ئێمه قه‌بوڵمان كردووه، به‌ڵام هاتنی هێزه زه‌مینی بۆ عێراق ره‌تده‌كه‌ینه‌وه".
حكوومه‌تی عێراق پێشتر رایگه‌یاندبوو، ئه‌وان مۆڵه‌تی 48 كاتژمێر به سوپای توركیا ده‌ده‌ن بۆ ئه‌وه‌ی خاكی عێراق جێبهێڵن، له ئه‌گه‌ری نه‌كشانه‌وه‌ی هێزه‌كانیش، رایگه‌یاند هه‌موو ئه‌گه‌رێك له‌به‌رده‌میان كراوه‌یه.
له‌لایه‌كی دیكه‌وه حه‌یده‌ری عه‌بادی سه‌رۆك وه‌زیرانی عێراق له میانی سه‌ردانێكی بۆ بنكه‌ی هێزه ئاسمانییه‌كانی عێراق ئاماژه‌ی به‌وه كرد كه پێویسته سه‌روه‌ری خاكی بپارێزرێت و گوتی: "پێویسته له ئاماده‌باشیدا بین بۆ ئه‌وه‌ی به‌رگری له عێراق و سه‌روه‌رییه‌كه‌ی بكه‌ین، هێزی ئاسمانیش ئه‌و توانایه‌ی هه‌یه عێراق له هه‌موو هه‌ڕه‌شه‌یه‌ك بپارێزێت".