ژێرده‌رياييه‌كى رووسيا گه‌يشته كه‌ناراوه‌كانى سووريا
K24 – مۆسكۆ:
ژێرده‌رياييه‌كى رووسيايى كه مووشه‌كى كرۆزى هه‌ڵگرتووه، گه‌يشته كه‌ناراوه‌كانى سووريا.
ئاژانسى هه‌واڵى ئينته‌رفاكسى رووسيا بڵاويكرده‌وه، ژێرده‌رياييه‌كى رووسيا كه مووشه‌كى كرۆزى هه‌ڵگرتووه، گه‌يشتووه‌ته خۆرهه‌ڵاتى ده‌رياى ناوه‌ڕاست و نزيك كه‌وتووه‌ته‌وه له كه‌ناراوه‌كانى سووريا.
به گوێره‌ى زانيارى سه‌رچاوه‌كه، ئه‌و ژێرده‌رياييه، مووشه‌كى هاوشێوه‌ى ئه‌و مووشه‌كانه‌ى هه‌ڵگرتووه، كه رووسيا له ده‌رياى قه‌زوينه‌وه ئاراسته‌ى سوورياى كردن.
دواى زيادبوونى مه‌ترسييه‌كانى داعش، حكومه‌تى رووسيا بۆ مانه‌وه‌ى به‌شار ئه‌سه‌د، هه‌موو هاوكارييه‌كى سه‌ربازى پێشكه‌شى هێزه‌كانى ئه‌سه‌د كردووه.
له مانگى ئۆكتۆبه‌رى رابردووش‌دا رووسيا به فه‌رمى له رووى سه‌ربازييه‌وه به‌شدارى له شه‌ڕى سووريا راگه‌ياند.
بۆ كۆنترۆڵكردنى ئاسمانى سوورياش، دواى كه‌وتنه‌خواره‌وه‌ى فڕۆكه‌يه‌كى له لايه‌ن توركياوه، سه‌رۆكى رووسيا ڤلاديمێر پۆتين، بڕياريدا، سيستمى به‌رگرى دژه مووشه‌كى جۆرى هه‌ره پێشكه‌وتوو، ناسراو به ئێس 400 ره‌وانه‌ى سووريا بكات.
به دامه‌زراندنى ئه‌و سيستمه، رووسيا ئاسمانى سوورياى به ته‌واوه‌تى كۆنترۆڵكردووه.