عه‌بادى: داعش نه‌وتى عێراق له رێى توركياوه ده‌فرۆشێت
K24 – به‌غدا:
سه‌رۆكى حكومه‌تى عێراق، حه‌يده‌ر عه‌بادى، رايگه‌ياند، "زۆربه‌ى" نه‌وتى ناوچه‌كانى ژێر ده‌سه‌ڵاتى داعش له عێراق و سووريا ره‌وانه‌ى توركيا ده‌كرێت.
له به‌ياننامه‌يه‌كدا، سه‌رۆكى حكومه‌تى عێراق، حه‌يده‌ر عه‌بادى بڵاويكردووه‌ته‌وه، كه له ميانى كۆبوونه‌وه‌ى له‌گه‌ڵ وه‌زيرى ده‌ره‌وه‌ى ئه‌ڵمانيا فرانك شتانمايه‌ر، جه‌ختى له‌سه‌ر ئه‌وه كردووه‌ته‌وه پێويسته به‌قاچاغبردنى نه‌وتى عێراق له لايه‌ن داعشه‌وه بۆ توركيا رابگيرێت.
ئه‌و تۆمه‌تانه‌ى عێراق، دواى ئه‌وه دێن، به‌غدا ئه‌نقه‌ره‌ى به پێشێلكردنى سه‌روه‌رى عێراق تۆمه‌تبار كرد.
عێراق رايگه‌ياندووه، بڵاوكردنه‌وه‌ى "هێزى سه‌ربازى سوپاى توركيا" شكاندنى سه‌روه‌رى عێراقه و ئه‌گه‌ر توركيا هێزه‌كانى نه‌كێشێته‌وه ئه‌وا؛ له ئه‌نجوومه‌نى ئاسايشى نێوده‌وڵه‌تى سكاڵاى له دژ تۆمار ده‌كات.
توركيا به‌رده‌وام ره‌تيكردووه‌ته‌وه، بازرگانى نه‌وتى له‌گه‌ڵ داعش كردبێت.
پێشتريش، سه‌رۆكى رووسيا ڤلاديمێر پۆتين، رايگه‌ياندبوو، سه‌رۆكى توركيا ره‌جه‌ب ته‌يب ئه‌ردۆغان و كه‌سوكاره‌كه‌ى سوودمه‌ندن له‌و نه‌وته‌ى داعش به قاچاغ ده‌يگوازێته‌وه بۆ توركيا.