نێیمار خه‌ڵاتی باشترین یاریزانی لالیگای وه‌رگرت
K24 ـ ژووری هه‌واڵ
گۆڵكاره به‌رازیلییه‌كه‌ی یانه‌ی بارسێلۆنا خه‌ڵاتی باشترین یاریزانی مانگی نۆڤه‌مبه‌ری ڕابردووی وه‌رگرت، له زۆربه‌ی یارییه‌كانی مانگی 11ـی ڕابردوو سه‌ركردایه‌تی تیپه‌كه كه‌ته‌لۆنیاییه‌كه‌ی كرد، هه‌ڵبه‌ت ڕاهێنه‌ره‌كه‌ی یانه‌ی ئاتڵێتیكۆ مه‌دردیش هه‌مان خه‌ڵاتی پێبه‌خشرا.
ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه، 8 كانوونی یه‌كه‌م/ دیسه‌مبه‌ری 2015، له ماڵپه‌ری ASـی ئیسپانیادا هه‌واڵێكی تایبه‌ت باشترینه‌كانی مانگی ڕابردووی لالیگا وه‌شان كرا بوو كه تێید نێیمار دا سیلڤا و دیێگۆ سیمۆنی له لایه‌ن فیدراسیۆنی تۆپی پێی ئیسپانیا خه‌ڵاتی باشترینه‌كانی مانگی 11ـیان پێبه‌خشرا.
نێیماری ته‌مه‌ن 23 ساڵان، له مانگی 11ـی ڕابردوو 3 یاری له لالیگا ئه‌نجامدا و ئاستێكی زۆر به‌رزی پێشكه‌ش كرد، به‌تایبه‌تی له دژی یانه‌كانی ڤیاریال و ڕیال سوسیداد كه له هه‌ر یه‌كێكیان 2 گۆڵی تۆمار كرد و ئێسته‌یش به 14 گۆڵ پێشه‌نگی گۆڵكارانی خوله‌كه‌ی گرتووه.
سیمۆنی ڕاهێنه‌ری ئه‌رژه‌نتینی یانه‌ی ئاتڵێتیكۆ مه‌درید له مانگی نۆڤه‌مبه‌ر یانه‌كه‌ی له پله‌ی دووه‌می خوله‌كه جێگیر كرد و 2 سه‌ركه‌وتنی گرینگیشی له دژی یانه‌كانی سپۆرتینگ خیخۆن، ڕیال بێتیس و ئیسپانیۆل تۆمار كرد.