عێراق 165 مانگای ھۆڵشتاین هاووردە دەكات
K24 – به‌غدا:
وەزارەتی كشتۆكاڵی عێراق رایگەیاند كە 165 مانگای جۆری ھۆڵشتاینی بۆ كەرتی تایبەت ھاوردە کردووە و روونیشیکردەوە کە ئەم جۆره چێڵانه شیرێکی زۆر دەدەن و له هه‌مان كاتیش‌دا لەگەڵ ژینگەی عێراق دەگونجێن.
وەزارەتی كشتۆكاڵی عێراق راشیگەیاند كە: "چێڵه‌كان لە ئەڵمانیاوە بە رێگەی فڕۆكەخانەی نێودەوڵەتیی بەغدا بۆ كەرتی تایبەت هاوردە کراون".
وەزارەتی كشتۆكاڵ ئاماژەش دەکات کە: ھاوردەكردنی ئەم جۆره‌ی چێڵ لە چوارچێوەی ستراتیژیه‌تی وەزارەتە بۆ گەشەپێدان بە سامانی ئاژەڵ و ھاندانی كەرتی تایبەت.
هۆڵشتاین به جۆرێكی تایبه‌تی چێڵی هۆڵه‌ندی ده‌وترێت و له زۆربه‌ی كێڵگه‌كانی ئه‌وروپا به خێوده‌كرێن و رۆژانه 30 كیلۆگرام شیر ده‌ده‌ن، به ره‌چه‌ڵه‌كیش ده‌گه‌ڕێنه‌وه بۆ رۆژئاوای ئه‌ڵمانیا.