ئايا سه‌ربه‌خۆيى كوردستان له به‌رژه‌وه‌ندى سعوديه‌يه
K24 – رياز:
كوردستانى عێراق، بووه‌ته به‌ربه‌ستێكى سرووشتى و سياسى له به‌رده‌م فراوانخوازييه‌كانى ئێران و توركيا له ناوچه‌كه‌دا. ئه‌گه‌ر په‌يوه‌ندييه‌كى به‌رژه‌وه‌ندييانه له‌سه‌ر بنه‌ماى هاوبه‌ش له‌گه‌ڵيدا بنياتبنرێت، له داهاتوودا ئه‌گه‌ر سه‌ربه‌خۆيى به‌ده‌ستهێنا ئه‌و ده‌وڵه‌ته نوێيه ده‌بێته دڕكێك له چاوى ئێران‌دا.
كه‌وتنى موسڵ له لايه‌ن رێكخراوى داعشه‌وه له حوزه‌يرانى 2014، رووداوێكى يه‌كلاكه‌ره‌وه‌ى مێژوويى بوو له خۆرهه‌ڵاتى ناوه‌ڕاستدا و كاريگه‌رييه‌كانى ته‌نيا له‌سه‌ر ره‌وشى ئێستا ناوه‌ستن، به‌ڵكو درێژ ده‌بنه‌وه بۆ ماوه‌يه‌كى درێژ.
رۆژهه‌ڵاتى ناوه‌ڕاست له دواى كه‌وتنى مووسڵه‌وه چيديكه ناگه‌ڕێته‌وه ئه‌و دۆخه‌ى كه پێشتر تێيدا بوو.
عێراق وه‌ك سه‌نگى سه‌ر ته‌رازوو ده‌مێنێته‌وه. له عێراقدا يه‌كه‌م هێڵى هاتنه ناوه‌وه‌ى ئێران ده‌ركه‌وتووه و گرنگترين و به‌ردى گۆشه‌ى ده‌رچه‌يانه به‌ره‌و ناوچه‌كه به گشتيى و ده‌ستتێوه‌ردان تێيدا. له‌و ميانه‌يه‌دا، هه‌ڵه‌ى وڵاتانى ميانڕه‌وى عه‌ره‌بى ده‌ركه‌وتووه، له‌و كاته‌وه‌ى گه‌ڵاڵه‌ى هه‌رێمايه‌تى ده‌ركه‌وتووه و تێيدا راڕايى و سه‌رلێشێوانى وڵاتانى گه‌وره روونبووه‌ته‌وه، جا چ به هۆى فه‌رامۆشكردنه‌وه بێت ياخود به هۆى هه‌ڵه‌كانييانه‌وه بێت، وه‌ك ئه‌وه‌ى روونه، ئه‌مريكا له پرسى دۆسيه‌ى عێراق پێش و دواى كشانه‌وه‌ى هێزه‌كانى له عێراق و ده‌ريشكه‌وت كه ئه‌و په‌ڕى وێناى تائيفى و توندڕه‌وى شكستى له ئيداره‌ى ناوچه‌كه گورزى كوشنده‌ى له ناوچه‌كه به گشتيى داوه.
به‌ڵام عێراق، نموونه‌يه‌كى ديكه‌ى وه‌ك هه‌رێمى كوردستانى هه‌يه، كه سه‌ره‌ڕاى تێپه‌ڕينى زياتر له 10 ساڵ به‌سه‌ر رووخانى رژێمى به‌عسدا، هێشتا به نسبه‌ت زۆرێك له لايه‌نه‌كانى ناوچه‌كه نه‌ناسراوه.
كوردى عێراق، له گۆڕينى هه‌رێمه‌كه‌يان له بيابانێكى پڕ له ئاڵۆزييه‌وه بۆ مێرگێك سه‌ركه‌وتوو بوون.
ئه‌و سه‌ركه‌وتنه ده‌گه‌ڕێته‌وه بۆ كۆششى راسته‌قينه‌ى كورده‌كان له پێناو پرسه‌كه‌يان. هه‌روه‌ها بۆ هۆشيارى باڵايان سه‌باره‌ت به ئاڵۆزييه سياسييه‌كانى هه‌رێمايه‌تى و نێوده‌وڵه‌تى و مامه‌ڵه‌كردنييان له‌گه‌ڵياندا به شێوه‌يه‌كى واقيعى و به‌ده‌ستهێنانى ئه‌نجامى واقيعيى له پێناو گه‌يشتن به خه‌ونه‌كانيان.
گه‌شانه‌وه و ده‌ركه‌وتنى نموونه‌ى كوردى به شێوه‌يه‌كى سه‌ره‌كى دواى كه‌وتنى موسڵ هاته‌ئاراوه.
به‌ڵام كۆششى كورد بۆ درووستكردنى ده‌وڵه‌ته‌كه‌يان نه‌وه‌ستاوه و بگره له زۆربه‌ى كاته‌كانيش زياتر بووه.
كاتى ئه‌وه‌يه بپرسين ئايا به‌ده‌ستهێنانى سه‌ربه‌خۆيى كوردستان له به‌رژه‌وه‌نديمانه ياخود نا؟
كورده‌كانى عێراق، كه له ساڵانى رابردوو، دواى شه‌ڕى كه‌نداو خۆبه‌ڕێوبه‌رييه‌كيان هه‌بوو، له سايه‌ى بڕيارى درووستكردنى ناوچه‌كانى دژه فڕين، ئه‌مڕۆ بنه‌ماكانى سه‌ربه‌خۆييان هه‌يه.
بێگومان سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان مه‌سعود بارزانى چه‌ندين جار رايگه‌ياندووه، كۆششى كورد بۆ گه‌يشتن به سه‌ربه‌خۆيى نه‌وه‌ستاوه و ئه‌وان سوورن له‌سه‌ر ئه‌نجامدانى راپرسى بۆ هێنانه‌دى ئه‌و خواسته‌يان.
ده‌ركه‌وتنى داعش، ره‌وشێكى هه‌رێمايه‌تى نوێى هێناوه‌ته ئاراوه و واقيعى له‌سه‌ر زه‌وى گۆڕيوه.
توركيا له 2005دا، هه‌ڕه‌شه‌ى ئه‌وه‌ى له كورده‌كان ده‌كرد، ئه‌گه‌ر كه‌ركوك بگرن، ئه‌وا له‌شكركێشى ده‌كاته سه‌ريان، به‌ڵام ئه‌مڕۆ يه‌كێكه له پشتيوانه‌كانيان بۆ كۆنترۆڵكردنى كه‌ركوك و پاراستنى توركمانه‌كان.
هه‌رچه‌نده به گوێره‌ى مادده‌ى 140ى ده‌ستوورى عێراق، چاره‌نووسى كه‌ركوك به راپرسى يه‌كلايده‌كرێته‌وه، به‌ڵام به واقيعيى، كه‌ركوك داهاتووى له‌گه‌ڵ هه‌رێمى كوردستانه.
سونه‌ر جاگابتاى، شيكه‌ره‌وه‌ى سياسى توركيايه، ده‌ڵێت: ئه‌گه‌ر كورده‌كانى عێراق سه‌ربه‌خۆيى رابگه‌يه‌نن، ئه‌نقه‌ره يه‌كه‌م پايته‌خت ده‌بێت، كه دانيانپێدا بنێت.
ئه‌و ده‌شڵێت: له گه‌مه‌كانى رۆژگار ئه‌وه‌يه له ناوچه‌كه‌دا كوردستان بووه‌ته تاقه هاوپه‌يمانى توركيا.
ئه‌مڕۆ كورده‌كانى عێراق و سووريا به رێژه‌ى له سه‌دا 90ى سنووره‌كانى توركيا له‌گه‌ڵ هه‌ردوو وڵاتى عێراق و سووريا ده‌پارێزن. كورده‌كانى عێراق، له سه‌ر هێڵى به‌ره‌نگابوونه‌وه‌ى داعشن به درێژايى زياتر له هه‌زار كيلۆمه‌تر.
جوگرافياى سياسى و خواسته هه‌رێمايه‌تييه‌كانى توركيا وايانكردووه، ئه‌و وڵاته رۆڵێكى زۆرتر له كوردستاندا بگێڕێت. به تايبه‌تى له رووى ئابوورييه‌وه.
توركيا به كرده‌وه بووه‌ته شاده‌مارى ژيانى كورده‌كان و له‌و رێگه‌يه‌وه نه‌وته‌كه‌يان بۆ ده‌ره‌وه هه‌نارده ده‌كه‌ن و له توركياشه‌وه هه‌موو پێداويستييه‌كانى ژيان ده‌گه‌نه كوردستان و ئاستى بازرگانى نێوانيان ساڵانه ده‌گاته 8 مليار دۆلار.
ئه‌و پرسه‌ش بووه‌ته هۆى سه‌رهه‌ڵدان و دامه‌زراندنى ژماره‌يه‌ك پرۆژه‌ى ستراتيژى له‌وانه پاڵاوتگه‌ى STAR ى نزيك شارى ئيزمير له توركيا كه به به‌هاى 5.6 مليار دۆلار درووستده‌كرێ به ئامانجى پاڵاوتنى نه‌وتى كورد.
هه‌روه‌ها ئيمكانيه‌تى ناردنى نه‌وت و غازى كورد له رێگه‌ى هێڵى TANAP ده‌سته‌به‌رده‌كات، كه غازى ئازه‌ربايجانيش له رێگه‌ى توركياوه ده‌گوازێته‌وه بۆ ئه‌وروپا.
نه‌وت بايه‌خێكى گه‌وره‌ى هه‌يه. له‌و رووه‌وه كورد بنه‌ماى سه‌ربه‌خۆييان نييه، ياخود ناتوانن پارێزگارى له سه‌قامگيرى ناوخۆى بكه‌ن، ئه‌گه‌ر سه‌رچاوه‌ى داهاتى نزيكه‌ى 700 هه‌زار فه‌رمانبه‌ر دابين نه‌كه‌ن، سه‌ره‌ڕاى موچه و پێداويستييه‌كانى 200 هه‌زار پێشمه‌رگه. ئه‌مه جگه له‌و مليۆن و نيو ئاواره و په‌نابه‌ره‌ى له عێراق و سوورياوه روويان له كوردستان كردووه.
سه‌ره‌ڕاى ئه‌وه‌ى له ده‌ستوورى عێراقدا، رێژه‌ى له سه‌دا حه‌ڤده‌ى بودجه بۆ كوردستان ته‌رخانكراوه، واته مانگانه مليارێك و دوو سه‌د مليۆن دۆلار، به‌ڵام له‌و كاته‌وه‌ى كورده‌كان كه‌ركوكيان كۆنترۆڵكردووه و له به‌غدا دايانبڕيوه، ئه‌و پاره‌يه نه‌دراوه به هه‌رێم.
داهاتى كه‌ركوك له 2013دا 6 مليار دۆلار بووه، له كاتێكدا 180 هه‌زار به‌رميل نه‌وتى به شێوه‌ى رۆژانه هه‌نارده كردبوو.
ئه‌گه‌ر كورده‌كان به ته‌واوى كه‌ركوك بگه‌ڕێننه‌وه و كێڵگه نه‌وتييه‌كان پێشبخه‌ن و به‌رهه‌مى نه‌وتى بگه‌يه‌ننه يه‌ك مليۆن به‌رميل رۆژانه، ئه‌وا؛ داهاتييان ده‌گاته سێ ئه‌وه‌نده‌ى ئه‌وه‌ى له به‌غدا ده‌ستيانده‌كه‌وێت.
كوردستانى عێراق، هه‌موو بنه‌ماكانى سه‌ربه‌خۆيى تێدايه، ته‌نيا ئه‌وه‌ى ماوه رايبگه‌يه‌نێت. ئه‌وه‌ش واقيعى سه‌ر زه‌وييه. به‌ڵام راگه‌ياندنى ئه‌و سه‌ربه‌خۆييه، كاريگه‌رى گه‌وره‌ى ده‌بێت و راگه‌ياندنێكى گه‌وره ده‌بێت و بۆ كورد و وڵاتانى ناوچه‌كه‌ش كاريگه‌رى گه‌وره‌ى ده‌بێت.
به تايبه‌تى بۆ توركيا و ئێران، چونكه ئه‌و دوو وڵاته پێكهاته‌ى كورد له وڵاته‌كه‌ياندا هه‌ن و داواى جيابوونه‌وه ده‌كه‌ن.
به‌ڵام پرسيار ئه‌وه‌يه، كاريگه‌رييه‌كانى ئه‌و راگه‌ياندنه له‌سه‌ر عه‌ره‌بستانى سعوودييه چى ده‌بن، ئه‌گه‌ر پرسێكى وا رووبدات، به تايبه‌تى له كاتێكدا واقيعى ناوچه‌كه گۆڕاوه و جارێكى ديكه پێكده‌هێنرێته‌وه؟
له ده‌رچه‌ى جيۆسياسييه‌وه، كوردستانى عێراق هاوشێوه‌ى به‌ربه‌ستێكى سرووشتى و سياسييه له به‌رده‌م فراوانخوازييه‌كانى ئێران و توركيا له ناوچه‌كه‌دا. ئه‌گه‌ر په‌يوه‌ندييه‌كى به‌رژه‌وه‌ندييانه له‌سه‌ر بنه‌ماى هاوبه‌ش له‌گه‌ڵيدا بنياتبنرێت، له داهاتوودا ئه‌گه‌ر سه‌ربه‌خۆيى به‌ده‌ستهێنا ئه‌و ده‌وڵه‌ته نوێيه ده‌بێته دڕكێك له چاوى ئێران‌دا.
ئه‌و كاته‌ش هه‌ژموونى كوردى ده‌چێته ناو ئێران و له بۆته‌ى گردبوونه‌وه‌يه‌كى به‌هێزى كورديى و به‌رهه‌ڵستكارى ئێران و داخوازيكارى سه‌ربه‌خۆيى، هه‌ژموونى خۆى ده‌سه‌پێنێت.
له لايه‌كى ديكه‌وه، ئه‌گه‌ر ئه‌و ده‌وڵه‌ته بێته كايه‌وه و سه‌ربه‌خۆ بێت و توانايه‌كى ئه‌منيى و ئيدارى به‌هێزى هه‌بێت، ده‌كرێت ببێته خاڵێكى به‌هێز و گرنگ بۆ گێڕانه‌وه‌ى رۆڵى كارايى سعوودييه له عێراق و سوريا جا چ له ئاستى به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ى تيرۆر بێت ياخود له ئاستيى سياسى بێت بۆ گێڕانى رۆڵێكى هه‌رێمايه‌تى كاريگه‌رتر.
گرفتى سه‌ره‌كى كورد، ره‌وشى خراپى داراييه‌كه‌يانه. ئابوورى كوردستان به ده‌ست كورتهێنانى بودجه‌وه ده‌ناڵێنێت. كه‌ڵه‌كه‌بوونى قه‌رزه‌كان له‌سه‌ر هه‌رێم، جا چ قه‌رزى كۆمپانياكانى نه‌وت بێت، يان بانكه هه‌رێمايه‌تييه‌كان بێت، به جۆرێك قه‌رزى بانكه توركيى و لوبنانييه‌كان نزيكه‌ى 5 مليار دۆلاره، ئه‌مه‌ش ده‌رگا به رووى سعودييه‌دا ده‌كاته‌وه، رۆڵێكى سياسييانه‌ى له ناوچه‌كه‌دا هه‌بێت، به تايبه‌تى له ميانه‌ى كردنه‌وه‌ى ده‌رگاى پشتيوانى ماڵى له حكومه‌تى هه‌رێمى كوردستان وه‌ك ئامرازێك بۆ بنياتنانى په‌يوه‌ندييه‌كى به‌رده‌وامى دامه‌زراو له‌سه‌ر بنه‌ماى به‌رژه‌وه‌ى هاوبه‌ش.
ره‌نگه هێشتا زوو بێت بۆ ئه‌وه‌ى وه‌ڵامى ئه‌و پرسياره بدرێته‌وه، ئايا سه‌ربه‌خۆيى كوردستان له به‌رژه‌وه‌ندى عه‌ره‌بستانه يان نا، به‌ڵام چيديكه زوو نييه، بۆ چاوخشاندنه‌وه به بايه‌خى قوڵكردنه‌وه‌ى ئه‌و په‌يوه‌ندييانه له‌گه‌ڵ هه‌رێم، كه له ده‌رگاى سه‌ربه‌خۆييدايه و ئه‌گه‌ر ئه‌مڕۆ به ويستى ئێمه‌ش نه‌بێت، سبه‌ى به بێ ويستى ئێمه هه‌ر سه‌ربه‌خۆ ده‌بن.
سه‌رچاوه: رۆژنامه‌ى الوطن -ى سعووديه.
وه‌رگێڕانى: ماڵپه‌ڕى كوردستان 24