شاره‌زايه‌كى ئه‌مريكايى: ئێران له‌به‌رده‌م سه‌ربه‌خۆيى كوردستاندا ئاسته‌نگه
K24 – واشنتن:
شاره‌زاى كاروبارى رۆژهه‌ڵاتى ناوه‌ڕاست و تايبه‌تمه‌ند له بوارى پرسه‌كانى عێراق، لاورى مايلۆرى، رايگه‌ياند، ئێران ئاسته‌نگه له‌به‌رده‌م درووستبوونى ده‌وڵه‌تى كوردييدا.
له ميانى به‌شداريكردنى له گه‌شتى هه‌واڵه‌كانى كاتژمێر 07:00ى رۆژى 8ى كانوونى يه‌كه‌م/ ديسه‌مبه‌رى 2015، تايبه‌تمه‌ند له بوارى پرسه‌كانى عێراق، لاورى مايلۆرى، گوتى: "ئه‌گه‌ر هاوپه‌يمانێتى دژ به داعش بيانه‌وێت باشتر رووبه‌ڕووى داعش ببنه‌وه پێويسته راسته‌وخۆ چه‌ك بده‌نه پێشمه‌رگه".
هه‌روه‌ها گوتى: "كورد و پێشمه‌رگه سه‌لماندوويانه كه باش‌ترين هێزن بۆ به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ى داعش و له ئێستاشدا ئه‌ندامانى به‌ره‌ى ئۆپۆزيسيۆنى ئيداره‌ى ئۆباما له كۆنگرێس فشارى زۆرتريان درووستكردووه و داوايان كردووه مامه‌ڵه‌يه‌كى باشتر له‌گه‌ڵ كورددا بكرێت و كوردستان سه‌ربه‌خۆ بێت، به‌ڵام هێشتا ئيداره‌ى ئۆباما ئه‌و بۆچوونه‌ى نييه".
ئاماژه‌ى بۆ ئه‌وه‌شكرد، كشانه‌وه‌ى سووپاى ئه‌مريكا له عێراق، هه‌ڵه‌يه‌كى گه‌وره بووه ئيداره‌ى ئۆباما ئه‌نجاميداوه.
سه‌باره‌ت به گۆڕانكارييه‌كانى سنووريش، لاورى مايلۆرى گوتى: "عێراق و سووريا دوو ده‌وڵه‌تى شكستخواردوون و ئێستا له ئه‌مريكا هاوسۆزييه‌كى زۆر هه‌يه بۆ سه‌ربه‌خۆيى كوردستان و كورده‌كان بوونه‌ته نموونه‌يه‌كى گرنگ له ناوچه‌كه".
روونيشيكرده‌وه، هێشتا ئيداره‌ى ئه‌مريكا پابه‌نده به مانه‌وه‌ى سنوورى سايكس پيكۆ و له‌و چوارچێوه‌يه‌دا كار ده‌كات.
هه‌روه‌ها گوتى: "ئێران يه‌كێكه له‌و وڵاتانه‌ى ناوچه‌كه كه ئاسته‌نگ له‌به‌رده‌م پرۆسه‌ى سه‌ربه‌خۆيى كوردستان درووستده‌كات".
گه‌شتى هه‌واڵه‌كانى كاتژمێر 07:00ى كوردستان 24 رووماڵێكى تايبه‌ت به رووداو و گرنگترين پێشهاته‌كانى كوردستان و ناوچه‌كه و جيهانه و دلۆڤان عيماده‌ددين، بێژه‌رى كه‌ناڵه‌كه پێشكه‌شيده‌كات.