ژمارەی پەنابەران لە ئەڵمانیا دەگاتە ملیۆنێک پەنابەر

لە دوای شەپۆڵی كۆچبەران کە روویان کردە وڵاتانی ئەوروپا بەپێی دواین ئاماری فەرمیی ژمارەی پەنابەران لە ئەڵمانیا گەیشتووەتە ملیۆنێك پەنابەر.

K24

لە دوای شەپۆڵی كۆچبەران کە روویان کردە وڵاتانی ئەوروپا بەپێی دواین ئاماری فەرمیی ژمارەی پەنابەران لە ئەڵمانیا گەیشتووەتە ملیۆنێك پەنابەر.

ئیمیلیا موڵەر، سەرۆكی كاروباری كۆمەڵایەتیی لە ھەرێمی باڤێیرای ئەڵمانیا رایگەیاند: "بەپێی دوایین ئامار ملیۆنێك پەنابەر لە نێو تۆمارە فەرمییەكانی ئەڵمانیا ناویان ھەیە و ئەو پەنابەرانە بەپێی پڕۆگرامێك بەسەر ناوچە و شارەكانی ئەڵمانیا دابەشكراون".

موڵەر گوتیشی: "تەنیا لە مانگی 11ی ئەمساڵدا زیاتر لە 200000 پەنابەر ناویان لە ئەڵمانیا تۆماركراوە و دەبێ ئەڵمانیا ھاوكاریی بكرێت، چونكە بەهۆی پەنابەرانەوە پەستانێكی زۆری لەسەرە".

بەھۆی نائارامی و شەڕ لە وڵاتانی رۆژھەڵاتی ناوەڕاست و ئەفریقا شەپۆڵێكی گەورەی کۆچکردن دەستیپێكردووە بۆ وڵاتانی ئەوروپا.