لە ھەولێر دیدارێك لەسەر جینۆساید بەرێوەدەچێت

بەبۆنەی رۆژی جیھانیی جینۆساید بڕیارە لە شاری ھەولێر دیدارێك لەگەڵ نوێنەرانی كونسوڵگەریی و نووسینگەکانی وڵاتانی بیانیی لە ھەرێمی كوردستان بەڕێوەبچێت.

K24- ھەولێر

بەبۆنەی رۆژی جیھانیی جینۆساید بڕیارە لە شاری ھەولێر دیدارێك لەگەڵ نوێنەرانی كونسوڵگەریی و نووسینگەکانی وڵاتانی بیانیی لە ھەرێمی كوردستان بەڕێوەبچێت.

فوئادعوسمان، گوتەبێژی وەزارەتی كاروباری شەھیدان و ئەنفالكراوان بە (كوردستان24)ی راگەیاند: "وەزارەتی شەھیدان و ئەنفالكراوان بە ھاوكاریی فەرمانگەی پەیوەندییەکانی دەرەوەی حكوومەتی ھەرێمی كوردستان لە رۆژی جیھانیی جینۆساید ئەمڕۆ دیدارێك لە ھۆڵی شەھید سەعد عەبدوڵڵا بەڕێوەدەچێت".

گوتەبێژی وەزارەتی كاروباری شەھیدان گوتیشی: "دیدارەكە بە بەشداریی میوانانی بیانیی دەستپێدەكات كە گفتوگۆی كراوە دەبێت لەبارەی جینۆساید بە گشتیی و كوردستان بە تایبەتیی، كە تێیدا باس لە قۆناغەكانی ئەنفال و بە جینۆساید ناساندنی ئەنفال دەكرێت".